
سەرۆک بارزانی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسایە
ئاڤا نیوز
وا بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، شەقامێک لەنێو پارکی 'ئۆندرێ سیترۆی' شەقامێک بەناوی پێشمەرگە ناوبنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 4-9-2025، سەرۆک بارزانی، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حکومەتی فەڕەنسا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە سەردانەکەیدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، یاوەری سەرۆک بارزانییە و وا بڕیارە ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، شەقامی پێشمەرگە لەنێو پارکی 'ئۆندرێ سیترۆی' بکرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: جگە لە سەرۆک بارزانی، ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای فەڕەنسا، بەتایبەت پاریسی پایتەخت لە ڕێوڕەسمەکە ئامادە دەبن، فەرەنسا مەبەستیەتی بە کردنەوەی شەقامی پێشمەرگە لە پایتەختی وڵاتەکە ڕێز لە قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگە کوردستان بنێت.
باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممە، 23ـ4-2025، ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەمیانەدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاووتوێ کرد، هەر لەو دیدارەدا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، سەرۆک بارزانیی بە فەرمی بانگهێشتی فەڕەنسا کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






