
سەرۆک بارزانی لەمیانەی وتارێکدا لە فەرەنسا
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕایگەیاند: پێشمەرگە ئەركێكی پیرۆزی ئەنجام دا، بەڵام ئەو ڕێزگرتنەی كە ئەمڕۆ بۆ پێشمەرگە كرا، ئەمە ڕێزە بۆ خەباتی پێشمەرگە، پەرەپێدانە بە دۆستایەتیی گەلی كوردستان و گەلی فەرەنسا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 4-9-2025، سەرۆک بارزانی، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حکومەتی فەڕەنسا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، لە سەردانەکەیدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، یاوەری سەرۆک بارزانییە و وا بڕیارە ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، شەقامی پێشمەرگە لەنێو پارکی 'ئۆندرێ سیترۆی' بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لەمیانەی وتارێکیدا لە فەرەنسا ڕایگەیاند: پڕ بە دڵ سوپاسی سەرۆكی شارەوانی و ئەنجوومەنی شارەوانیی پاریس دەكەم بۆ ڕێكخستنی بۆنەیەكی وەها گرنگ و مێژووی، ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژووییە لە مێژووی گەلی كوردستاندا، فەرەنسا بە درێژایی مێژوو بەردەوام هەڵوێستی مرۆڤایەتی و دۆستایەتی هەبووە بەرامبەر بە گەلی كوردستان، هەمیشە فەرەنسا پشتیوان بووە بۆ دۆزی گەلی كوردستان و یەكەم وڵات بووە لە ئەورووپا كە ڕێگە بدات ئەنستیتۆتێكی كوردستان لە پاریس بكرێتەوە، سوپاس بۆ ئەو خزمەتەی ئەو ئەنستیتۆتە پێشكەشی خەڵكی كوردستانی كردووە، ڕۆژێكی خۆشە كە زۆر دۆستی ئازیزمان لێرە بینیەوە.
پێشمەرگە ئەركێكی پیرۆزی ئەنجام دا، بەڵام ئەو ڕێزگرتنەی كە ئەمڕۆ بۆ پێشمەرگە كرا، ئەمە ڕێزە بۆ خەباتی پێشمەرگە، پەرەپێدانە بە دۆستایەتیی گەلی كوردستان و گەلی فەرەنسا.
جەخت دەكەینەوە كە كوردستان هەمیشە جێگەی پێكەوەژیان دەبێت، پێشمەرگە هەمیشە پارێزەری مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموكراسی دەبێت، لە شەڕی داعشدا 12 هەزار پێشمەرگە بوونە قوربانی، بە شەهید و بریندارەوە، بەڵام پێشمەرگە سەروەرییەكی گەورەی بۆ خۆی و گەلی كوردستان تۆمار كرد كە ئەمڕۆ لە پاریس لە شوێنێكی وەها گرنگ باخچەیەك بە ناوی پێشمەرگەوە ناوبنرێت ئەمە ڕێزگرتنێكی زۆر گەورەیە و بە دڵنیاییەوە دەڵێم، هەتا كوردێك مابێت، سوپاسگوزاری گەلی فەرەنسا و شارەوانیی پاریس دەبێت.
ئەمەش بزانە: سەرۆک بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی باسی لەوەکرد: جێگەی خۆشحاڵییە كە بە گۆڕینی حكومەتەكان، هەڵوێستی گەلی فەرەنسا نەگۆڕاوە بەرامبەر بە دۆزی گەلی كوردستان، لە ماوەی ڕابردوو چەندین سەرۆك لە فەرەنسا گۆڕاون بەڵام هەڵوێستی فەرەنسا نەگۆڕاوە و هەڵوێستی دۆستانەیە بەرامبەر بە گەلی كوردستان، یەكەم سەرۆك لە ئەورووپا، سەرۆك میتران بوو كە سیاسییەكی كورد ببینێت ئەویش لە ساڵی 1992 بوو كە پێشوازیی لە من كرد كە بۆ من سەربەرزییەكی گەورە بوو، یەكەم كەسی ئەورووپیش كە من بینیبێتم فرمێسك بۆ قوربانییەكانی گەلی كوردستان بڕێژێت خاتوو دانیال میتران بوو لە ساڵی 1999 كە ئەمەش هەرگیز لەبیر ناكرێ.
فەرەنسا و گەلی فەرەنسا لە دڵی گەلی كوردستاندان، بژی پاریس، بژی هەولێر، بژی دۆستایەتی گەلی كوردستان و گەلی فەرەنسا و جەخت دەكەمەوە كە پێشمەرگە پارێزەری ئازادی و مافی مرۆڤ دەبێت، پێشمەرگە بەشێكی فەرمییە لە دامەزراوەی بەرگریی عێراق، بەرگریی لە هەموو عێراق دەكات دژی تیرۆریستان، پێشمەرگە بەردەوام دەبێت لەسەر ڕۆڵی خۆی، لەبری هەموو جیهان شەڕی تیرۆریستان دەكات ئەمە شەرەفێكی ئێجگار گەورەیە بۆ پێشمەرگە، لێرەوە سوپاس و سڵاو بۆ هێزی پێشمەرگە دەنێرم، كە ئەمڕۆژەی بۆ ئێمە دروست كرد و ئەم سەربەرزییەی بەرهەمهێنا.
جارێكی دیكە زۆر سوپاس بۆ هەمووتان، ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژووییە و تا ماوم ئەم ڕۆژە لەبیری من ناچێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
جووتسایدێکی دیکە لە قەزای شێخان دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
تەواوی ڕێگەی نێوان دووكان - چوارقوڕنە دەكرێتە دووساید
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەشەڕی ڕووسیا و ئۆکراینادا پارە پەیدا دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
جووتسایدێکی دیکە لە قەزای شێخان دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
تەواوی ڕێگەی نێوان دووكان - چوارقوڕنە دەكرێتە دووساید
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەشەڕی ڕووسیا و ئۆکراینادا پارە پەیدا دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا مەرجەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ دیار دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ داوا دەکات میسر ژمارەی سەربازەکانی لە سینا کەمبکاتەوە