ئاسایشی سلێمانی هەواڵێكی ئاڤا میدیا لەبارەی دەستگیرکردنی ئەمریکییەک لە لالەزار پشتڕاست دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 ئەیلوول

برایان ویڵسن، سەربازی خانەنشین بوو لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاڤا میدیا وەك یەكەم میدیای كوردی بڵاوی كردەوە كە لە هێرشی هێزەکانی یەکێتی بۆ سەر لالەزار هاووڵاتییەکی ئەمریکی بێسەروشوێن بووە، ئەمڕۆ گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان هەواڵەكەی ئاڤا میدیای پشتڕاست كردەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 30-8-2025، ئاڤا میدیا لە سكووپێكدا ئاشكرای كرد كە لە هێرشی هێزەکانی یەکێتی بۆ سەر لالەزار، هاووڵاتییەکی ئەمریکی بەناوی برایان ویڵسن کە ڕاهێنانی بە هێزەکانی دووپشک کردووە، دیار نەماوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا هەواڵەكەی ئاڤا میدیای پشتڕاست كردەوە و زانیاریشی سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە ئەمریكییە خستە ڕوو.
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە كە هاووڵاتییەکی ئەمریکی بە ناوی برایان ویڵسن لە شەوی روداوەکەی لالەزاردا لە 22-08-2025 دەستگیرکراوە و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵی دانی بەوەدا ناوە، کە خۆی سەربەخۆ و بەبێ ئاگاداری و رەزامەندیی وڵاتەکەی کە ئەمریکایە هاوکار بووە لە دروستکردن و مەشق و راهێنانی مەیدانی بە هێزی دووپشك و ئێستا دەستبەسەرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: برایان ویڵسن، خەڵکی ویلایەتی ئۆھایۆی ئەمریکایە و سەربازێکی خانەنشین بووە لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا و لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەمریکا لە میانی گەردەلوولی بیابان دژی هێزەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق شەڕی کردووە.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2014ەوە چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و لەگەڵ هێزەکانی یەپەژە ڕووبەڕووی ڕێکخراوی داعش شەڕی کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






