
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕۆژنامەیەکی عەرەبی، بە ئامانجی گەیاندنی پەیامێکی ئەمریکا سەبارەت بە چەکی حزبوڵڵا و سەقامگیریی لوبنان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، بە سەردانێک گەیشتووەتە بەیرووت.
چیرۆکی سەرەکی: مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوێنێ پێنجشەممە گەیشتووەتە لوبنان و بڕیارە کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان و نەبیە بری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان پێش دانیشتنەکەی حکومەت لەسەر چەکداماڵینی حیزبوڵڵا کەبڕیارە ئەمڕۆ بەڕیوەبچێت، ئەنجام بدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەڕاپۆرتێکدا ڕۆژنامەی عەینی ئیماراتی لەزاری سەرچاوەیەکی تایبەتەوە لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە: کازمی لەسەردانەکەیدا پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئەمریکا دەگەیێنێتە دەسەڵاتدارانی لوبنان سەبارەت بە چەکداماڵینی حیزبوڵڵای لوبنان و لە ئەگەری بەردەوامبوونی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت، ڕەنگە ناسەقامگیری دۆخی ناوخۆیی و ناوچەیی و ڕووبەڕووبونەوەی ئاڵنگاریی نێودەوڵەتیی لێبکەوێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکە هاتووە، ئەم جووڵانەوەیە لەلایەن کازمی و سوودانییەوە لە کاتێکدایە، مەترسی گواستنەوەی کاریگەریی ململانێی ناوچەیی بۆ سەر خاکی لوبنان و عێراق بەتایبەتی لە سایەی گرژبوونی پەیوەندییەکانی نێوان حیزبوڵڵا و هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوایی و ناوچەیی زیادیکردووە.
ئەمەش بزانە: لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دیاریکراو بۆ پێشکەشکردنی پلانێکی جێبەجێکردن بۆ چەکداماڵینی حیزبوڵڵا، فشارەکانی ئەمریکا لەسەر حکومەتی لوبنان زیادی کردووە، ئەمەش هەنگاوێکە کە گۆڕانێکی بەرچاو لە مامەڵەی واشنتن لەگەڵ ئەم دۆسیەیەدا نیشان دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





