گوتەبێژی بارەگای بارزانی: هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی خەباتی پێشمەرگەی گەیاندە هەموو جیهان
- هەواڵ
- 5 ئەیلوول

سەرۆک بارزانی و ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریس لەکاتی کردنەوەی شەقامی پێشمەرگە لە پاریس
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی بارەگای بارزانی پەیامێكی سەبارەت بە ناونانی شەقامی پێشمەرگە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە دڵی پاریسەوە، ئەو شوێنەی بریسکەی شۆڕشی فەرەنسی بۆ ڕووناککردنەوەی ڕێگای ئازادی گەلان، لێوەی دەستی پێکرد، ئەمڕۆ ڕێگای شۆڕش و ڕێگای پێشمەرگە یەکدەگرنەوە، دوو ڕێگا کە هەردووکیان لەسەر بەهایەکی هاوبەش کۆدەبنەوە، ئەویش ئازادی، کەرامەت و مرۆڤایەتییە.
چیرۆکی سەرەکی: لەسەر داوای حکومەتی فەرەنسا، ئەمڕۆ هەینی سەرۆک بارزانی سەردانی ئەو وڵاتەی کرد بە مەبەستی کردنەوەی شەقامێک بەناوی پێشمەرگە لەنێو پارکی 'ئۆندرێ سیترۆین' لە پاریسی پایتەخت.
بڵاوکراوەی فەرمی: خالیدە خالید، وتەبێژی بارەگای بارزانی، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕێگای پێشمەرگە لەسەر دەستی پێشمەرگە و مەرجەعی نەتەوەیی کورد، مەسعود بارزانی، دەکرێتەوە، ئەو سەرکردەیەی کە بە هەنگاوە جێگیرەکانی ڕێچکەی قوربانیدانی نەخشاند و خەباتی پێشمەرگەی گەیاندە هەموو جیهان، تاوەکو ببێتە پردێک لەنێوان مێژووی شۆڕشی فەرەنسی و ئێستای پێشمەرگە لەپێناو ئازادیدا و ببێتە شایەتحاڵێکی زیندوو لەسەر بەها هاوبەشەکانی نێوان شۆڕشی فەرەنسی کە جیهانی ڕووناککردەوە و گەلی کورد کە قوربانیدانی کردە ڕێگایەک بۆ پاراستنی کەرامەت و بەدیهێنانی سەربەرزی و پەیامێکی سەرمەدی بۆ هەموو ئەوانەی بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن، ناردووە.
زانیاریی زیاتر: فەرەنسا، ئەو وڵاتەی جیهانی فێری ئازادی وەک مافێکی ڕەوا کرد، ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنێت کە پێشمەرگە تەنیا هێزێکی سەربازی نییە، بەڵکوو سیمبولی زیندووی مرۆڤەیاتییە بۆ پاراستنی کەرامەت و بەدیهێنانی مافەکانی مرۆڤ.
ئازادی مافێکی تایبەتی گەلێک بەسەر گەلانی دیکەوە نییە، بەڵکوو چارەنووسێکی هاوبەشە بۆ هەموو مرۆڤایەتی و بەرگریکردن لێی ئەرکێکە سنوور و جوگرافیا تێدەپەڕێنێت، بۆ ئەوەی وەک پەیامێکی هەرمان بۆ هەموو نەوەکان بمێنێتەوە، کە ئازادی مافی هەموو مرۆڤێکە و هیچیش لەسەرووی کەرامەتەوە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





