ڕەحمان غەریب: میترۆ سەروپێخانە نییە تا حیزبێك لافیتەیەك بە دەرگاكەی هەڵبواسن و بنووسن "دامانخست"
- هەواڵ
- 5 ئەیلوول

ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، دەنگۆی داخستنی سەنتەری میترۆ ڕەت دەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات، میترۆ بە پارەی سیاسی بەڕێوەناچێت تا دەستوەردان لە كارەكانیدا بكرێت.
وێنە گەورەكە: دوای ڕووداوەكانی شەوی 22ـی ئابی شاری سلێمانی و هێرشكردنە سەر لالەزار و داخستنی میدیای نزیك لە لاهوور شێخ جەنگی و دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووس و بردنی كەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەكانی دەزگاكە، سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، نیگەرانی قووڵی دەربڕی و پێشێلكاری بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان و دەزگای میدیایی بە هەر بیانووێك، بە تووندی ڕەتكردەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، لە ئەژماری فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، سەرباری هەوڵەكانی دەسەڵاتی سیاسی بۆ بێدەنگكردنی دەنگی ئازاد و وەگەڕخستنی شەڕی دەروونی بۆ بڵاوكردنەوەی نائومێدی، نابێت بە هەر پاساوێك بێت لەئاست پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان، بێدەنگ بین.
ڕێكخەری سەنتەری میترۆ دووپاتی دەكاتەوە، توڕە و ناڕازییە لەوەی ڕووی لوولەی تۆپخانە و زرێپۆش بكرێتە ڕۆڵەی كورد و ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگر و سەركردەی ئۆپۆزسیۆن و چالاكوانی مەدەنی بخرێنە كونجی زیندان.
زانیاریی زیاتر: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیردن لە ڕۆژنامەنووسان لەلایەن ڕێكخراوی جیهانیی IMS ـی دانیماڕكی پاڵپشتی دارایی دەكرێت و دەیان هاوبەشی نێودەوڵەتی هەیە، بە پارەی سیاسی بەڕێوە ناچێت تا دەستێوەردان لە كارەكانیدا بكرێت و بە هەوەسی حیزبێك دابخرێت، ئەوە بە وتەی ڕێكخەری سەنتەرەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






