كار بۆ فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت دەكرێت

شەیری بکە لە:
كار بۆ فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت دەكرێت

کۆبوونەوەی شاندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ ژووری بازرگانانی پارێزگای وان

ئاڤا نیوز

شاندی باڵای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە میانی سەردانێكیان بۆ باكووری كوردستان، بانگهێشتی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی پارێزگای وان ـیان كرد بۆ هێنانی ئەزموونی وەبەرهێنان بۆ ئیدارەی سۆران، هاوكات گفتوگۆ لەبارەی فراوانكردنی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت كرا بەشێوازێكی مۆدێرن و سەردەمیانە.

چیرۆكی سەرەكی: بە مەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان، ئەمڕۆ هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، شاندێكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە سەرپەرشتیی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، سەردانی ژووری بازرگانانی پارێزگای وان ـیان لە باكووری كوردستان كرد.

لێدوانی فەرمی: هەژار حەكیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، شاندەكەی ئیدارەی سۆران لەمیانی كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ژووری بازرگانانی پارێزگای وان، گفتوگۆی فراوانیان دەربارەی چۆنیەتی گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەكان كردووە.

بابەتە ستراتیژییەكە: بانگهێشتی ژووری بازرگانان و وەبەرهێنەرانی پارێزگای وان کرا بۆ گواستنەوەی ئەزموونی وەبەرهێنان بۆ ئیدارەی سۆران، لەبەرامبەردا بەڵێنی هەموو جۆرە هاوکاری و ئاسانکارییەکیان پێدرا، هاوكات ڕۆشنایی خرایە سەر فراوانكردنی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت بەشێوازێكی مۆدێرن، بەو پێیەی دەروازەكە یەكێكە لە سەرەكیترین پردەكان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و باكووری كوردستان و توركیا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، لە 10ـی ئایاری 2023، بەشێوەیەكی فەرمی كرایەوە كە بووە سێیەم دەروازەی نێودەوڵەتیی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، یەكەم دەروازەشە بۆ بەیەكبەستنەوەی ئیدارەی سۆران و پارێزگای جۆلەمێرگ لە باكووری كوردستان.

شەیری بکە لە: