
دیمەنێکی ئاگرکەوتنەوە
ئاڤا نیوز
بەیانی ئەمڕۆ، سێ ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی جیا جیا لە ئیدارەی زاخۆ ڕوویاندا، بەرگریی شارستانیی زاخۆش دەڵێت، ڕووداوەكان هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی لێ كەوتوونەتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: كاتژمێر 7:20ـی خولەكی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئاگرێك لە دوو خێوەتی كەمپی بێرسڤێ-2 لە ناحیەی دەركار سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەكەوێتەوە، دوای ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ لە ڕووداوەكە، دەستبەجێ تیمەكانی بنكەی بەرگریی شارستانیی دەركار گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و، توانیویانە ئاگرەكە بەتەواوی كۆنتڕۆڵ بكەن و ڕێگری بكەن لە تەشەنەسەندنی بۆ خێوەتەكانی دیكەی كەمپەكە.
زانیاریی زیاتر: بەر لەو ڕووداوەش بە نیو كاتژمێر، بە دیاریكراوی لە سەعات 6:45ـی خولەكی بەیانی، سەموونخانەیەك لە گەڕەكی ئەردەوانی سەنتەری زاخۆ گڕی گرت و تیمەكانی بنكەی بەرگریی شارستانیی ڕكاڤا لەنزیك ڕووداوەكە بوون و هەر زوو كۆنتڕۆڵی ئاگرەكەیان كرد.
سێیەم ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی بەیانیی ئەمڕۆی زاخۆ، سووتانی ئۆتۆمبێلێك بوو لەنزیك كۆشكەكانی زاخۆ، كە توانرا بەزوویی ئاگرەكەی بكوژێندرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەبارەی ڕووداوەكەی كەمپی بێرسڤێی تایبەت بە ئاوارەكانی شنگال، بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگەیاندووە، ئاگرەكە زیانی ماددی بە دوو خێوەت گەیاندووە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە. هاوكات لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە دەستی پێكردووە.
بە هەمان شێوە، جگە لە زیانی ماددی، دوو ڕووداوەكەی دیكەی ئاگركەوتنەوە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
باكگراوند: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، چوار کەمپی ئاوارەکانی شنگال ھەن، کەمپی بێرسڤێ یەک، کەمپی بێرسڤێ دوو، کەمپی دەرکار و کەمپی چەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
51 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






