دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە هەولێر؛ کەسێک گیانی لەدەست دا و شەش کەسی دیکەس بریندار بوون
- کوردستان
- 6 ئەیلوول

ئەو ڕووداوە هاتووچۆیەی لە جووتسایدی لاوان لە هەولێر ڕووی دا
ئاڤا نیوز
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگای قوشتەپە - هەولێر کەسێک گیانی لە دەست دا و شەش کەسیش بریندار بوون. هاوکات لە ڕووداوێکی دیکەی هاتووچۆ لە جووتسایدی لاوانی هەولێر دوو ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکداکێشا.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانیی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب و بارهەڵگرێک(گەلابە) ڕووی داوە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەش شۆفێری پیکابەکە گیانی لەدەست داوە و شەش کەسیش لە سەرنشینانی پیکابەکە برینداربوون.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە هەولێر گوتی، شۆفێر و سەرنشیانی پیکابەکە خەڵکی گوندی (کەردز)ی سنووری قوشتەپەن و لەکاتی چوون بۆ سەر کار دووچاری ئەو ڕووداوە هاتوون، شۆفێری پیکاب ناوی (فەرمان بەهرام) تەمەن 30 ساڵ بووە و گیانی لەدەست داوە، دوو لە بریندارەکانیش برینەکانیان سەختە و باری تەندروستییان ناجێگیرە.
لەلایەکی دیکەوە: عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت، لە جووتسایدی لاوانی هەولێر دوو ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکداکێشا، هۆکاری ڕووداوەکەش ئەوە بوو ئۆتۆمبێلێک پێچەوانەی ئاراستەی ڕۆیشتن ڕۆیشتووە، خۆشبەختانە ئەم ڕووداوە زیانی گیانی نەبوو.
- عەقید هێمن گوتیشی، داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و بەهیچ جۆرێک پێچەوانەی ئاراستەی ڕۆیشتن ئۆتۆمبێل لێنەخوڕن، چونکە ئەم سەرپێچییە مەترسی ڕووداوی سەختی لێدەکەوێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






