لە نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر کێشە بۆ نەخۆشێک دروست دەکرێت؛ لایەنی کەمتەرخەم سزا دەدرێت
- تەندروستی
- 6 ئەیلوول

دیمەنی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئەمڕۆ نەخۆشێک بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر دەچێت بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری، گرفتی بۆ دروست دەکرێت و نەشتەرگەرییەکەی بۆ ناکرێت، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەکە دەڵێت، "بەدواداچوون بۆ کێشەکەی دەکەین و لایەنی کەمتەرخەم سزا دەدەین".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 6-9-2025، پیاوێک بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری سەردانی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر دەکات، وەک خۆی دەڵێت، "لە بەشی ئێسک پێیان وتووە بچۆرە بەشی جومگە و لەوێ چارەسەرت دەکەن کە چوومە بەشی جوومگە وەک هەر نەخۆشێکی دیکە نۆرەم گرت تا دکتۆرەکەم دیت، دواتر پێیان وتم بچۆرە بەشی ئێسک و لێرە هیچت بۆ ناکرێت، لە دواییدا نەشتەرگەرییەکەم بۆ نەکرا و گەڕامەوە ماڵەوە، داواکارم بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکرێت و چیتر ئەزیەتی نەخۆش نەدرێت".
لێدوانی فەرمی: سەعد کەمال، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی ڕزگاری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئاگاداری بابەتەکەین و لەڕێگەی بەشی ڕاگەیاندنیانەوە پەیوەندیمان بە نەخۆشەکەوە کردووە، بە نەخۆش وتراوە وردەکارییەکانمان پێ بڵێت، تاوەکو سزای لایەنی کەمتەرخەم بدرێت.
بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەکە دەڵێت: کاتێک پەیوەندی بە نەخۆشەکەوە کراوە، پێی وتین ''پەیوەندییەکەتان بۆ من دڵنەواییە''، ئێمەش ئامادەیمان بۆ بەدواداچوون لەسەر کەیسەکەی و گەڕانەوەی مافی ئەو کرد، بەڵام نەخۆشەکە ئامادەنەبوو لەسەر بابەتەکە بڕوات و وازی لێهێنا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانە سەدان نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دەکرێت، هەروەها 10 بۆ 13 هەزار نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
چیرۆكی دوو كچی کۆڵبەری ڕۆژههڵاتی كوردستان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع بەشداریی ئاههنگى دهرچوونی هاوژینهكهى لە زانکۆ دەکات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كارهبای 24 كاتژمێری هۆكاره بۆ پاكبوونهوهى ژینگهى كوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ترەمپ حەماس ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چیرۆكی دوو كچی کۆڵبەری ڕۆژههڵاتی كوردستان
11 خولەک لەمەوپێش
لە وان 334 مەڕ بەدوای بەرانێک لە شاخ هەڵدێران
2 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگگیڕان چۆن ڕوودەدات و چەند دەخایەنێت؟
6 ئەیلوول
گەنجێکی مێرگەسۆر ساڵێکە چاڵنجی ڕۆژانەی شناو ئەنجام دەدات
6 ئەیلوول
مام جەوهەر، دڵسۆزێکی سینەمای کۆن، ماڵەکەی لە هەولێر دەکاتە سینەمایەک بۆ خەڵک
6 ئەیلوول