
دیمەنی ژمارەیەک ژن و منداڵی داعش لە کەمپی هۆل
ئاڤا نیوز
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە کۆتاییانهێناوە بە کردەیەکی گەڕان و پشکنین لەناو کەمپی هۆل بەناوی کردەی (مرۆیی و ئاسایش). توانیویانە 11 چەکداری داعش لە کەمپەکە دەستگیر بکەن.
وێنە گەورەکە: کەمپی هۆل بە دووری 45 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکە. بە هەزاران خێزانی چەکدارانی داعش کە خەڵکی سووریا، عێراق و وڵاتانی دیکەن لە کەمپەکە نیشتەجێ کراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە هاوکاری یەکینەکانی پاراستنی ژنان، هێزەکانی سووریای دیموکرات و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی توانرا 11 چەکداری داعش لە کەمپەکە دەستگیر بکرێت کە بەنیازی ئەنجامدانی کردەی تیرۆرستی بوون.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە ئەنجامی گەڕانەکان توانراوە، گرووپێکی چەکداری ڕێکخراوی داعش هەڵبوەشێنرێتەوە، هاوکات چەند کارێکی تیرۆرستیش هەڵوەشێنراوەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە چەکدارانی داعش لە دەرەوە و ناوەوەی کەمپەکە بەنیاز بوون هێرش بکەنە سەر هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم کردەی گەڕانە لەکاتێکدایە، هەفتەی پێشوو 56 کەس لەناو کەمپی هۆل هەوڵیاندا هەڵبێن، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیر کران، هاوکات لە 30-8-2025 هێزەکانی هەسەدە لە هەڵمەتێکی گەڕاندا لە حەسەکە 51 چەکداری داعشیان دەستگیر کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






