فوئاد حوسێن و باڵیۆزی نوێی ئەمریکا تاوتوێی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن
- عێراق
- 6 ئەیلوول

کۆبوونەوەی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
ئاڤا نیوز
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کۆبووەوە، تاوتوێی پەیوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات کرا، هاوکات پرسە دارایی و نەوتییەکانی نێوان بەغدا و هەولێریش کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: کارەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە لە عێراق کاردەکەن گفتوگۆیان لەسەر کرا، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ کارەکانیان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی بەردەوامبوون و پەرەپێدانی هاوکارییە ئەمنییەکان کرا لە ئێستا و داهاتوودا، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی دارایی و نەوتی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەیان بەو لێکتێگەیشتنانەی ئەم دواییە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە ئەمریکییەکان کرد کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ فوئاد حوسێن ڕایگەیاند: گفتوگۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق سەبارەت بە داهاتی نانەوتی زۆر چووەتە پێشەوە و لەم ڕۆژانە دەگەنە ڕێککەوتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






