پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە قەزای خەلیفان و زیاتر لە نۆ هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 7 ئەیلوول

دیمەنێکی قەزای خەلیفان
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە سێیەم قەزا لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڕیارە پێش کۆتایی ئەم مانگە لە سنووری هەر شەش قەزاکە جێبەجێ بکرێت و کارەبای سنوورەکە بکرێت بە 24 کاتژمێری.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کابینەی نۆیەم بڕیاری لەسەر درا و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان دەبێتە 24 کاتژمێری بە تێچووی کەمتر و لە ژینگەیەکی پاکتر.
لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەرێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران بە ئاڤای وت، ئەمڕۆ تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی دەستیان بەکارکردن لە زۆنەکانی قەزای خەلیفان کردووە، لەماوەی دوو ڕۆژدا قۆناغی یەکەم تەواو دەبێت و نۆ هەزار و 628 هاوبەش لە پڕۆژەکە سوودمەند دەبن.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران دایناوە، هەنگاوی داهاتوو پڕۆژەکە لە سنووری ناحییەی وەرتێ دەستپێدەکات و دواتر ناوچەکانی دەڤەری باڵەکایەتی دەگرێتەوە. بەشێوەیەکی گشتیی لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 87 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن.
بۆچی گرنگە: لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 116 مۆلیدە ڕۆژانە کار دەکەن، بە گەیشتنی تەواوەتی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی ئەو ژمارەیە لە مۆلیدە دەکوژێنەوە، بەمەش ژینگەی ناوچەکە زیاتر پاک دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






