لایەنگرانی جەهەپە هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی سەرۆکایەتیی پارێزگای ئیستەنبووڵ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 ئەیلوول

ساتی ڕووبەڕووبوونەوەی لایەنگرانی جەهەپە و پۆلیس لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای ئیستەنبووڵ
ئاڤا نیوز
لایەنگرانی پارتی جەهەپە هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی سەرۆکایەتیی پارێزگای ئیستەنبووڵ، ئەمەش وەک ناڕەزاییەتییەک دژی بڕیاری دادگا بۆ دانانی گورسەل تەکین وەک قەییووم لە شوێنی ئۆزوگور چێلیک، سەرۆکی پێشووی لقی پارێزگای ئیستەنبووڵی جەهەپە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خۆپیشاندەرە ناڕازییەکان ئامانجیان دەستبەسەرداگرتنی بینای سەرۆکایەتیی پارێزگای ئیستەنبووڵ بوو، ئەوان بە گوتاری "دووبارە دەیبەینەوە" ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی. سەرەڕای بوونی زیاتر لە 10 هەزار پۆلیس لە شەقامەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، جەماوەری جەهەپە بەربەستەکانی پۆلیسییان شکاند و چوونە ناو بینای سەرۆکایەتیی پارێزگای ئیستەنبووڵ.
هۆکارە زانراوەکان: ئەم گردبوونەوە و هێرشە دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە بڕیاری دادگای مەدەنی 45ی ئیستەنبووڵ، کۆنگرەی 38ی جەهەپە هەڵوەشێندرایەوە. بەهۆی ئەم بڕیارەوە، سەرۆک و دەستەی سەرۆکایەتیی لقی پارێزگای ئیستەنبووڵ لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە، لە شوێنی ئەواندا گورسەل تەکین، کە سەر بە جەهەپەیە، لەگەڵ شاندێکی پێنج کەسی وەک قەییووم دانران.
کاردانەوەکان: عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند: "ئەوەی ئێستا ڕوودەدات پێشێلکردنی بڕیاری دادگایە. ڕێگە نادەین بۆ مەرامی سیاسی خۆیان خەڵک بێننە سەر شەقام و گێرەشێوێنی دروست بکەن."
گورسەل تەکین و شاندەکەی بە ئاڵای کۆنی جەهەپە، کە سەردەمی پێش ئۆزگور ئۆزێل (سەرۆکی ئێستای جەهەپە) بوو، دەرکەوتن. تەکین لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند: "من سێ ساڵ و نیو پێشووتر ئەم پۆستەم بەڕێوەبردووە و خزمەتی گەل دەکەم." بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک، دوو لە ئەندامانی شاندەکەی قەییووم لە ژێر فشاری جەهەپەدا لە دەستەکە کشانەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: جەهەپە بەنیازی ئەوەیە بۆ ڕێکخستنەوەی ناوخۆی پارتەکە، لە 21ی ئەیلوول کۆنگرەی 22ی نائاسایی پارتەکەی ببەستێت. بەڵام هێشتا دیار نییە ئایا ئەم کۆنگرەیە لە ئیستەنبووڵ دەبەسترێت یان نا، بەتایبەت لەبەر ئەوەی بەشێک لە ئەندامانی دەستگیر کراون و سەدانی دیکە لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






