
چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس ڕایدەگەیێنێت، لەڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە چەند پێشنیازێکی لە لایەنی ئەمریکییەوە پێگەیشتووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربەست. بزووتنەوەکە بە گەرمی پێشوازی لە هەر هەنگاوێک دەکات کە یارمەتیدەر بێت لە هەوڵەکانی وەستاندنی "هێرشکردنە سەر گەلەکەمان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندێکی کۆشکی سپی بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشنیازێکی نوێیان بۆ ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان لە غەززە پێشکەش بە حەماس کردبوو، لە بەرامبەردا حەماس ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیێنراوێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە دەستبەجێ ئامادەیە بۆ دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ بۆ تاوتوێ کردنی ئازادکردنی "هەموو دیلەکان" لە بەرامبەر ڕاگەیاندنێکی ڕوون بۆ کۆتاییهێنان بە "جەنگ و کشانەوەی تەواو لە کەرتی غەززە". هاوکات داوای پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە لەلایەن کەسانی سەربەخۆی فەلەستینییەوە دەکات کە دەستبەجێ دەست بە کارەکانی بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بزووتنەوەکە داوای گەرەنتیی پابەندبوونی ئیسرائیل بە ڕێککەوتنەکە دەکات، "بۆ ئەوەی ئەزموونەکانی پێشوو دووبارە نەبنەوە" کە تێیدا ڕێککەوتنەکان ڕەتکراونەتەوە یان هەڵوەشێندراونەتەوە.
-حەماس ئاماژەی بە ڕێککەوتنی 8/18/2025 کرد کە لەسەر بنەمای پێشنیازێکی ئەمریکی بوو و بزووتنەوەکە لە قاهیرە ڕەزامەندی لەسەر دا، بەڵام ئیسرائیل تا ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە و بەردەوام بوون لە "کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنی ڕەگەزی".
-حەماس ڕایگەیاند لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ نێوەندگیرەکان بۆ پەرەپێدانی ئەم پێشنیازانە بۆ ڕێککەوتنێکی گشتگیر کە "داواکارییەکانی گەلەکەمان" بەدی بهێنێت.
ئەمەش بزانە: پێش ئەوەی حەماس ئامادەیی خۆی دەرببڕێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، "ئیسرائیلییەکان مەرجەکانی منیان قبووڵ کردووە، ئێستا کاتی ئەوەیە حەماسیش قبووڵی بکات. من هۆشدارییم داوەتە حەماس سەبارەت بە لێکەوتە نەرێنییەکانی قبووڵنەکردنی مەرجەکانم. ئەمە دوا هۆشداری منە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






