
ژمارەیەک لایەنگری جەهەپە لە تورکیا
ئاڤا نیوز
دوای گرژییەکانی ئیستەنبووڵ و گردبوونەوەی لایەنگرانی جەهەپە لەو شارە پێنج پارتی تورکیا کە پێکهاتوون لە (دەم پارتی، پارتی سەعادەت، پارتی تیپ، پارتی دیموکراسی و پارتی زەفەر) پشتگیری لە جەهەپە دەکەن و دیموکراسی تورکیا بە " دیموکراسییەکی ساختە" ناودەبەن.
وێنە گەورەکە: شەوی یەکشەممە، لایەنگرانی پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا (جەهەپە)، هێرشیان کردە سەر سەرۆکایەتیی پارێزگای ئیستەنبووڵ و شەڕ و پێکدادان لە نێوان خەڵک و پۆلیس دروست بوو، تا بەرەبەیان لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگا وەستاون و ئامانجییان وەرگرتنەوەی سەرۆکایەتیی پارێزگای ئیستەنبووڵە کە قەییوومێکی بۆ دانراوە.
کاردانەوەکان: (دەم پارتی) کە گەورەترین پارتی کوردییە لە تورکیا کاردانەوەی لە دژی حکومەت نیشاندا، پشتگیری لە جەهەپە دەکات، ناردنی پۆلیس بۆ سەر خەڵک و دانانی قەییووم بە دژی دیموکراسی ناودەبات.
-ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، ئەمە پرسی پارتێک نییە، پرسی دیموکراسییە، دانانی قەیووم واتە پێشێلکردنی دەنگ و ئیرادەی خەڵکە، ئێمە ئەوان دەناسین.
- مەحمود ئەریکان، سەرۆکی پارتی سەعادەت دەڵێت، "نابێت کارنامەی سیاسەت دابەشکردنی کۆمەڵگە بێت، بەڵکو بۆ بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆ بێت".
-گولتەکین ئویسال، سەرۆکی پارتی دیموکراتی ڕایگەیاند، "ئێمە شەوێک ئەزموون دەکەین کە دووڕوویی ئاکپارتی و دیموکراتی ساختە بە هەموو ڕووتییەکانییەوە ئاشکرا دەبێت".
-ئەرکان باش، سەرۆکی TiP ڕایگەیاند، "هەمیشە بە هاودەنگی لە دژی کودەتا و ئەمیندارەکان و دەسەڵاتی دادوەری نایاسایی دەوەستینەوە، ئێمە پێکەوە بەرەنگاری دەبینەوە و پێکەوە سەردەکەوین".
-ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زەفەر پەیوەندی بە ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە کرد و ڕایگەیاند: ئەوەی دەکرێت بۆ ڕێگریکردنە لەهاتنە سەر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا. پێویستە بە ئارامی و عاقڵانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






