
دیمەنی نەخۆشخانەی دهۆک
ئاڤا نیوز
هەردوو تووشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای دهۆك، دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست، لە نەخۆشییەكە چاكدەبنەوە و نەخۆشخانە جێدەهێڵن.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 30ـی مانگی ڕابردوو، وەزارەتی تەندروستی حاڵەتێکی دیكەی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی لە پارێزگای دهۆك تۆماركرد كە پیاوێکی دانیشتووی شارۆچكەی سیمێڵە و تەمەنی 43 ساڵە، تووشبووەكە پیشەی قەسابە و بەركەوتەی ئاژەڵی تووشبوە، پێشتریش حاڵەتێكی دیكەی تووشبوون لە پارێزگاكە تۆماركرابوو كە ئافرەتێكە و خوشكی ئەو ئافرەتەیە كە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا بوو، دوای ئەنجامدانی پشكنین بۆیان و هەبوونی نیشانەكان، دەركەوت تووشبوون.
لێدوانی فەرمی: مەتین جەمیل، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆك بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای چەند ڕۆژێك مانەوەیان لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەریی پێویست و چاودێریكردنی دۆخی تەندروستییان، هەردوو تووشبووەکەی تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەكەیان تێپەڕاند و بە سەلامەتی نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی دهۆك ئاماژەی بەوەشكرد، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆك، ستافێكی پزیشكیی تایبەتمەندی بۆ چاودێریكردنی دۆخی تەندروستیی تووشبووانی تای خوێنبەربوون داناوە و ئەو تیمە ماندوونەناسانە كاردەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دۆخە.
پەیوەست بەم بابەتە: تەندروستیی دهۆك بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری، هەڵمەتێكی فراوانی ڕشاندنی ئاژەڵانی دەستپێكردووە بە مەبەستی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون.
باکگراوند: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، بە نەخۆشییەكی كوشندە هەژماردەكرێت و تا ئێستا چەندین کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






