لە ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەی قەرەبووکردنەوە بۆ خەڵکی گوندێکی شێخان پێکدەهێنرێت
- هەواڵ
- 8 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
ماوەی زیاتر لە دە ساڵە دانیشتوانی گوندی ڕویلکێی سەر بە قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک، کرێی زەوییەکانیان لە کۆمپانیایەکی بەریتانی وەرنەگرتووە، کە کاری نەوت لە ناوچەکەدا دەکات. پاش بەدواداچوونێکی زۆر و ناردنی چەندین نووسراو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە ئێستادا لیژنەیەکی قەرەبووکردنەوە لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە پێکهێنراوە.
چیرۆکی سەرەکی: گوندی ڕویلکێ، کە نزیکەی 100 ماڵ دەبێت، دەکەوێتە ناوچەیەکی دەوڵەمەند بە نەوت و کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆمی بەریتانی زەوییەکانی گوندەکە بە کرێ بەکاردەهێنێت. بەڵام دانیشتووانی گوندەکە دەڵێن، ماوەی زیاتر لە دە ساڵە هیچ بڕە پارەیەکیان وەرنەگرتووە، کە بە گشتی دەگاتە سەدان ملیۆن دینار.
چی ڕوویدا: زیاتر لە 10 مانگ لەمەوبەر، نووسراوی داواکاری قەرەبووکردنەوەیان بەرزکرایەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان. جێگری پارێزگاری دهۆک واژۆی لەسەر نووسراوێک کردووە و ئاراستەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کردووە، تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە داواکارییەکەی دانیشتووانی گوندەکە ڕەوایە و پێویستە قەرەبوو بکرێنەوە.
لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانیش، بەڕێوەبەری گشتی گرێبەستەکان واژۆی لەسەر نووسراوەکە کردووە، واتا بڕیاری قەرەبووکردنەوەکە دەرچووە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە. ئەمەش وای کردووە کە لە مانگی ڕابردوودا، دانیشتووانی گوندەکە داواکارییەکی دیکە ئاراستەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و دابینکردنی قەرەبووەکانیان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، لیژنەیەکی قەرەبووکردنەوە لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر ئەم کێشەیە پێکهێنراوە. بەڵام، جێبەجێکردنی بڕیارەکە پێویستی بە کات دەبێت تا لیژنەکە کارەکانی تەواو دەکات و ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوە دەستپێدەکەن، پاشان دانیشتووانی گوندەکە دەتوانن کرێی زەوییەکانیان وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






