قوتابییەکی پۆلی 12 لە کەلار دوو ساڵە بەهۆی ڕووداوی نەخوازراو لە تاقیکردنەوە بێبەش دەبێت
- تەندروستی
- 8 ئەیلوول

ئاڤا نیوز
لە کەلار قوتابییەکی پۆلی دوانزە، دوای ساڵێک لە ماندووبوون و بەدەستهێنانی نەوەد لەسەد، لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمدا تووشی ڕووداوێکی نەخوازراو بوو.
چی ڕوویدا: نیان، قوتابی پۆلی دوانزە کە ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی فیزیای هەبوو، چەند ساتێک پێش چوونە ژوورەوە بۆ هۆڵی تاقیکردنەوە، لەسەر پەیژەکانی قوتابخانە قاچی خلیسکا و بەهۆیەوە بێهۆش بوو. یەکسەر مامۆستایان و ئیدارەی قوتابخانە پەیوەندییان بە بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار، کرد.
مامۆستا عەدالەت، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار بە پەلە پەیوەندی بە نەخۆشخانەوە کرد بۆ ناردنی ئەمبوڵانس، بەڵام پێش گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری، خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەی نیانی گەیاندە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار. دوای کاتژمێر و نیوێک، نیان هۆشی هاتەوە و یەکەم قسەی لەسەر تاقیکردنەوەکەی بوو، بە خەمگینییەوە وتی "ئەگەر نەیکەم دەرەجەم دادەبەزێت."
مامۆستاکانی هەوڵیاندا شوێنێکی ئارام بۆ نیان دابین بکەن بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەکەی بکات، بەڵام پزیشکەکان ڕێگەیان نەدا بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە. نوێنەری وەزارەتی پەروەردەش لەوێ ئامادە بوو و دۆخەکەی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان و وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاند، داوای کرد چارەسەرێک بۆ ئەم کچە بدۆزرێتەوە تا ساڵەکەی نەفەوتێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، ڕایگەیاندووە، ئاگاداری ڕووداوەکە نەبووە و لە کۆبوونەوەدا بووە، هەروەها دووپاتیکردەوە کە خولی سێیەمی تاقیکردنەوەی وزارییان نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەمجار نییە کە نیان تووشی ڕووداوێکی لەم جۆرە دەبێتەوە. ساڵی پار، هەر لە کاتی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمدا، ماڵەکەیان ئاگری تێبەربوو و سووتاوە، بەو هۆیەوە تاقیکردنەوەکانی فەوتا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






