ئاڤا نیوز
گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ، ماوەی چوار ڕۆژە لە کۆیە بێسەروشوێنە و کەسوکارەکەی داوای یارمەتی دەکەن بۆ دۆزینەوەی.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چوار ڕۆژە گەنجێکی کۆیە بێسەروشوێنە و دوایین شوێنی دیاریکراوی گەنجەکە بەپێی سیگناڵی مۆبایلەکەی، کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە بووە، کە لە نزیک سەنگەسەر لە پشدەر بووە. دوای ئەو کاتە، مۆبایلەکەشی داخراوە و هیچ زانیارییەکی دیکە لەبارەیەوە بەردەست نییە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەسوکاری گەنجەکە بە ئاڤایان وت، کوڕەکەیان ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بە سەردان چووەتە چوارقوڕنە بۆ ماڵی ئامۆزاکەی. ڕۆژی پێنجشەممە، بە ئامۆزاکەی وتووە کە دەچێت سەرێک لە ڕانیە دەدات و پاشان لەوێوە دەگەڕێتەوە بۆ کۆیە، بەڵام لەو کاتەوە پەیوەندییەکانی پچڕاوە.
کەسوکاری گەنجەکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە کوڕەکەیان هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی یان تایبەتی نەبووە و هیچ گومانێکیشیان لە کەس نییە.
لێدوانی فەرمی: پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڤای وت، تا ئێستا هیچ سکاڵایەکی فەرمیمان لەبارەی بێسەروشوێنبوونی ئەم گەنجەوە پێنەگەیشتووە، بۆیە نەیانتوانیوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە بکەن.
کەسوکار و هاوڕێیانی گەنجە بێسەروشوێنبووەکە داوا لە هەر کەسێک دەکەن کە زانیاریی لەبارەیەوە هەیە، پەیوەندی بە نزیکترین بنکەی پۆلیسەوە بکات یان ئاگاداری کەسوکارەکەی بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






