دەستەی خانەنشینی عێراق: وەزارەتی دارایی هۆکاری دواکەوتنی مووچەی خانەنشینانە
- هەواڵ
- 9 ئەیلوول

مووچەی فەرمانبەران، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی گشتیی خانەنشینی عێراق دەڵێت، هۆکاری دواکەوتنی ئەم دواییەی مووچەی خانەنشینانی وەزارەتی دارایی بووە و پەرلەمانتارێکیش داوای "دوورخستنەوەی هاووڵاتییانی کوردستان لە ململانێ سیاسییەکان دەکات".
وێنە گەورەکە: بەهۆی کەمی پارەی نەختینەوە، عێراق بە گەورەترین قەیرانی دارایی تێدەپەڕێت و پاشەکشەی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان زیادی کردووە، ئەمەش وایکردووە چەند مانگێک بەردەوام مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەوادەی خۆیدا دوا بکەوێت.
لێدوانی فەرمی: مستەفا گەرعاوی، پەرلەمانتاری عێراق، ڕایگەیاند: سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی خانەنشینان، میوانداری سەرۆکی دەستەی خانەنشینیمان کرد و پێی ڕاگەیاندین کە سندوقی خانەنشینی ئێستا تەنیا 30%ی مووچەی خانەنشینان دەدات و دواکەوتنی ئەم دواییەی مووچەی خانەنشینان لە وەزارەتی داراییەوە بووە.
زانياريی زياتر: گەرعاوی ئاماژەی بەوەکرد، هەرچەندە مووچەی کارمەندانی حکومەت تا کۆتایی ساڵ دابین کراوە، بەڵام خەزێنەی گشتیی دەوڵەت پارەیەکی ستراتیژیی پێویستی تێدا نییە و حکومەتیش دان بە قەیرانی نەختینەییدا نانێت.
ئەمەش بزانە: ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق داوای دوورخستنەوەی مووچەی هاووڵاتییانی کوردستانی لە ململانێی سیاسیی کرد و وتی "بەکارهێنانی فەرمانبەرانی کوردستان وەک کارتێکی سیاسی، زوڵمێکی گەورەیە".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە





