نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشی درۆنی کراوەتە سەر کەشتیگەلی جیهانی سومود
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشتی سەرەکی کەشتیگەلی جیهانی سومود
ئاڤا نیوز
فرانچیسکا ئەلبانیس، ڕایگەیاند: لە بەندەری توونس هێرشی درۆنی کراوەتە سەر کەشتی سەرەکی کەشتیگەلی جیهانی سومود، کە بەڕێوەیە بۆ غەززە بە مەبەستی شکاندنی ئەو گەمارۆیەی لەلایەن ئیسرائیلەوە خراوەتە سەر کەرتی غەززە.
وێنە گەورەکە: کەشتیگەلی جیهانی سومود پلانی وایە ڕۆژی چوارشەممە 10ی ئەیلوول لە تونسەوە بەڕێبکەوێت، لە ئێستادا نزیکەی 150 چالاکوان لە وڵاتانی جیاوازەوە، لەنێویاندا دەیان هاووڵاتی تورکیا، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەشداریکردن لەو کەشتیگەلەی لە تونسەوە بەرەو غەززە بەڕێدەکەون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەلبانیس، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی ڕایگەیاند، کەشتیگەلی جیهانی سومود کە لە 31ی ئابدا لە ئیسپانیاوە بەڕێکەوتووە بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە، لە بەندەری تونس هێرشی درۆنی کراوەتە سەر کەشتی سەرەکی کەشتیگەلی جیهانی سومود، دوو کەشتی دیکە کە بەڕێوەن بۆ بەندەرەکە پێویستییان بە هاوکاری بەپەلە هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: وەئیل نەوار، ئەندامی دەستەی جێبەجێکاری ڕاگەیێنراوی تونس بۆ کەشتیگەلی جیهانی سومود، ئاماژەی بەوە کرد بەدرۆن هێرش کراوەتە سەر یەکێک لە کەشتییە ئیسپانییەکان و بەشێکی کەشتییەکە ئاگری گرتووە.
نەوار ئەوەیشی خستەڕوو کە هێزە ئەمنییەکان ڕێوشوێنی ئەمنییان لە دەوروبەری بەندەرەکە گرتووەتەبەر و بەندەرەکەیان داخستووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سومود کە لە زمانی عەرەبیدا بە واتای "پێداگریی" یان "ئیرادەی پۆڵاین" دێت، بووەتە چەمکێک بۆ باس کردن لە بەرخۆدانی فەڵەستینییەکان دژی زۆرداری و داگیرکاری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سوودانی دوو بڕیاری لەبارەی مووچەوە دەرکرد
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر لە هەولێر ڕێگایەکی نوێ بۆ بەخێوکردنی مریشک بەکاردەهێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات دوو مەدالیای نێودەوڵەتی لە یاری بەلەم بۆ ئێران بەدەست دەهێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
قوتابییەکی پۆلی 12 لە کەلار دوو ساڵە بەهۆی ڕووداوی نەخوازراو لە تاقیکردنەوە بێبەش دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پێشانگەی "سێ ڕوانگە" دەکرێتەوە
8 ئەیلوول
ڕووسیا: ڤاکسینی دژەشێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان
8 ئەیلوول
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی لوبنان: لە سێ مانگدا حیزبوڵڵای لوبنان بەتەواوەتی چەک دادەنێت