بۆچی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کێشەی داهاتی ناوخۆ چارەسەر نەکرا؟ ڕێباز حەملان وەڵام دەداتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕێباز حەملان، یاریدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کاروباری ئابووری دەڵێت
ئاڤا نیوز
ڕێباز حەملان، یاریدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کاروباری ئابووری دەڵێت، "لێکتێگەیشتنی باش هەیە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر ڕسووماتی گومرگ و داهاتی ناوخۆ، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە هەموو داهات ڕادەستی عێراق بکرێت."
وێنە گەورەکە: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کە بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران بەرێوەچوو، گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەبارەی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پرسی نەوت و داهاتی ناوخۆ ئەنجامدرا. سوودانی، کۆنووسی هاوبەشی هەردوو شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی تایبەت بە پرسی داهاتی ناوخۆی لەگەڵ خۆی بردبووە ناو کۆبوونەوەکە.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کاروباری ئابووری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لێکتێگەیشتنی باش هەیە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر ڕسووماتی گومرگ و داهاتی ناوخۆ. بەڵام ئەوەی کێشە بێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکان ئەوەیە وەزارەتی دارایی عێراق پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە هەموو داهات ڕادەستی عێراق بکرێت و دواتر عێراق خۆی بەپێی پێویست بیدات بە هەرێمی کوردستان، ئەمەش نابێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوە قبووڵی ناکات، چونکە ئەوە بە یاسا ڕێکخراوە".
ڕێباز حەملان دەشڵێت، هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا و دەستوور هەموو بڕگە و خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدای جێبەجێکردووە، بەڵام ئێستا کە بابەتەکە نێردراوە بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت و لەوێ ڕای خۆی لەسەر پرسەکان دەدات و دەنێردرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، ئەگەر پێویستیش بێت ڕای حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێتەوە.
- خەڵکی هەرێمی کوردستان دڵنیادەکەینەوە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی شاندنی هەرێمی کوردستان هەموو نەرمیەک دەنوێنێت بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان.
- بەو ڕێکەوتن و لێکتێگەیشتنەی هەیە پێمان وایە کێشەی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەڕێگەی مەجلیسی دەوڵەت چارەسەری بۆ دەدۆزرێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش بزانە: ڕێبار حەملان قسەی لەسەر بابەتی نەوتیش کرد، ئەو گوتی، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە جێبەجێی کردووە، بەڵام ئەوەی ماوە کۆمپانیا نەوتییەکان داوای گرەنتی دارایی دەکەن لەلایەن حکومەتی عێراق، چونکە لە ساڵی 2023 کۆمپانیاکانی بەرهەمهێن لە کوردستان بە نزیکەی 12 ملیۆن بەرمیل نەوتیان داوە بە عێراق و تا ئەمڕۆ تێچووی دەرهێنانی نەوتەکە و داهاتەکەی نەدراوە، پێشنیازکراوە کە ڕێککەوتنی سێ قۆڵی لە نێوان کوردستان و عێراق و کۆمپانیاکان بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند، داهاتی باج و گومرک ڕێکەوتنی لەسەر کراوە کە ئەویش 50% بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێت و ئەوەی تریش بۆ عێراق دەنێردرێت، بەپێی یاسای بودجە و یاسای ئیدارەی دارایی، ئەوەی ماوە بابەتی ڕسووماتە و نێردراوە بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت، ئەنجوومەنی دەوڵەتیش کۆمەڵێک دادوەرن کە ئەنجوومەنی وەزیران ڕاوێژیان پێ دەکات، ئەوانیش و ڕاپۆرتی خۆیان بۆ ئەنجوومەنی عێراق دەنێرن بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی دەوڵەت، دامەزراوەیەکی دادوەرییە لە عێراق، نوێنەرایەتیی دەسەڵاتی دادوەریی کارگێری دەکات، پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی حکومەت دەکات و لە ئەگەری کێشەیەک لە لێکدانەوەی جیاواز بۆ یاساکان، ئەوان هەڵدەستن بە یەکلاکردنەوەی و دەقی یاساکان ڕوون دەکەنەوە، هەرێمی کوردستان لەسەر ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ لێکدانەوەیەکی بۆ یاسای کارگێریی دارایی هەیە، حکومەتی عێراقیش لێکدانەوەیەکی دیکەی هەیە، بۆیە ئەم پرسە دەبردرێتە ئەنجوومەنی دەوڵەت تاوەکو قسەی کۆتایی لەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن 17ـی نمایش کرد
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین نزیکە و لە هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
سوودانی ئازادکردنی هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی - ڕووسی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر لە هەولێر ڕێگایەکی نوێ بۆ بەخێوکردنی مریشک بەکاردەهێنێت
8 ئەیلوول
کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات دوو مەدالیای نێودەوڵەتی لە یاری بەلەم بۆ ئێران بەدەست دەهێنێت
8 ئەیلوول
قوتابییەکی پۆلی 12 لە کەلار دوو ساڵە بەهۆی ڕووداوی نەخوازراو لە تاقیکردنەوە بێبەش دەبێت
8 ئەیلوول
لە دهۆک پێشانگەی "سێ ڕوانگە" دەکرێتەوە
8 ئەیلوول
ڕووسیا: ڤاکسینی دژەشێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان
8 ئەیلوول
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن 17ـی نمایش کرد
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
سوودانی ئازادکردنی هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی - ڕووسی ڕاگەیاند