ترەمپ پۆستێک لەسەر عێراق دەکات و ئازادکردنی هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 9 ئەیلوول

ئەلیزابێس تسورکۆڤ کە هەڵگری وڵاتینامەی ئیسرائیلی و ڕووسییە
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئازادکردنی ئەلیزابێس تسورکۆڤ کە هەڵگری وڵاتینامەی ئیسرائیلی و ڕووسییە لە عێراق ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: ئەلیزابێس تسورکۆڤ توێژەر بوو لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکا، لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 بە پاسپۆرتی ڕووسیەوە سەردانی بەغدای پایتەختی کرد بۆ تەواوکردنی توێژینەوەکەی لەسەر گرووپە چەکدارەکان لە عێراق. بەڵام لە کۆتایی مانگی ئازاری ساڵی 2023 لە بەغداد بێسەر و شوێن بوو.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نوسیویەتی، "بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە ئێلیزابێس تسورکۆڤ، کە خوێندکارێکی زانکۆی پرینستۆن بوو و خوشکەکەی هاوڵاتییەکی ئەمریکییە، لەلایەن کەتائیی حزبوڵڵای عێراقەوە ئازاد کرا و ئێستا دوای چەند مانگێک لە ئەشکەنجەدان، بە سەلامەتی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە عێراق.
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا ترەمپ دەڵێت، "من هەمیشە بۆ دادپەروەری تێدەکۆشم و هەرگیز واز ناهێنم." هاوکات ترەمپ داواش لە حەماس دەکات کە "ئێستا بارمتەکان ئازاد بکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەندین مانگە ئەمریکا لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بەردەوامە لە هەوڵەکانیان بۆ ئازادکردنی ئەم هاوڵاتییە ئیسرائیل- ڕووسییە کە ناوی ئەلیزابێس تسورکۆڤ توێژەر لە زانکۆی ستانفۆرد، لە مانگی ئاداری ساڵی 2023 لەکاتی ئەنجامدانی توێژینەوەی مەیدانی لە عێراق دیارنەما و لەلایەن چەند چەکدارێکهوه دەستبەسەرکرا. دواتر لای خۆیەوە ئیسرائیل ڕایگەیاند، "تسورکۆڤ بە پاسپۆرتی ڕوسی چووەتە ناو عێراقەوە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید





