
دیمەنێک لە قەڵای هەولێر و ئاڵای وڵاتی ئیماڕات
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵای دەوڵەتی ئیمارات سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە دەڵێت، "شاندەکە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا دەبێت و پرسی بازرگانی و ئابووری تاوتوێ دەکەن".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 10-9-2025، شاندێک بە سەرۆکایەتیی سەعید موبارەک ئەلهاجری، وەزیری دەوڵەت و نێردەی وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ کاروباری تابیبەت بە هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک دەگاتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و پارێزگاری هەولێر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دەوڵەتی ئیمارات سەردانی هەولێر دەکات و دوو ڕۆژ دەمێنێتەوە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە وتیشی: هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەوڵەتی ئیمارات پەیوەندییەکی دۆستانە و نزیک و پتەوی هەیە، چ لە ڕووی ساسیی، یان دیپلۆماسی و ئابووری و بازرگانیی هاوبەش، هەروەها بازرگانانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئیماراتەوە بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ئاسیا دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە سەرەتای ئەمساڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداری لە کۆڕبەندێک لە وڵاتی ئیمارات کرد و لێکتێگەیشتنێکی واژۆ کرد کە چەندین بواری جیا جیای لەخۆ گرتبوو بۆ پەرەپێدانی ئابووری و پەیوەندییەکانی هەردوولا، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە وەزیری دەوڵەتی ئیمارات سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، چونکە وەک نێردەی تایبەتیی دەوڵەتی ئیمارات دیاری کراوە تا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەو بوارەدا کار بکات، سەردانەکەشی بۆ ئەو مەبەستەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە وەزیری دەوڵەتی ئیمارات لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و وەزیرەکان کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەو بوارانە بکات کە دەرفەتی سەرمایەگوزاریان هەیە، دوای گفتوگۆکانیش شتێک گەڵاڵە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






