کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر نۆژەن كرایەوە
- تەندروستی
- 10 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان، کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاریی شاری هەولێر نۆژەنکرایەوە، ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی باشتر بۆ هاووڵاتییان.
بۆچی گرنگە: کارگەی ئۆکسجین بەشێکی گرنگە لە نەخۆشخانە، بەتایبەتی بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێویستییان بە ئۆکسجینە لە کاتی نەشتەرگەری یان لە بەشەکانی چاودێریی چڕ و بەشەکانی دیکەی نەخۆشخانە. ڕۆژانە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە نێوان 70 بۆ 100 نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت، کە هەموویان پێویستیان بە ئۆکسجینی بەردەوام هەیە.
لێدوانی فەرمی: د. لاوەند میران، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری لە لێدوانێکیدا بۆ ئاڤا ڕایگەیاند: "ماوەی زیاتر لە شەش مانگ کارمان لەسەر نۆژەنکردنەوەی کارگەکە کردووە و تەواوی پێداویستییەکانی لە وڵاتی بەلجیکاوە هێنراون. ئێستا کارگەکە کوالێتییەکی زۆر پێشکەوتووی هەیە و بە بەردەوامی ئۆکسجین بۆ نەخۆش و چارەخوازان دابین دەکات." ئەم نوێکردنەوەیە دڵنیایی دەدات لە دابینکردنی ئۆکسجینێکی پاک و بە کوالێتی بۆ نەخۆشخانەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نۆژەنکردنەوەی ئەم کارگەیە لەژێر چاودێری و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەنجامدراوە. تێچووی پڕۆژەکە زیاتر لە 400 ملیۆن دینار بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






