سەرووی 450 هەزار کەس ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان هەیە

شەیری بکە لە:
سەرووی 450 هەزار کەس ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان هەیە

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

قۆناغ بە قۆناغ فۆڕمی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران و خانەنشینان دەنێردرێتە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ڕەزامەندی، تاوەکو ئێستا سەرووی 450 هەزار کەس ڕەزامەندی زەوییان هەیە.

وێنە گەورەکە: هەنگاوەکانی پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەردەوامن، هەموو ئەو فەرمانبەر و خانەنشین و پێشمەرگانەی مەرج و ڕێنماییەکان دەیانگرێتەوە زەوییان پێدەدرێت، لە زۆربەی شارەوانییەکان دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو کەسانەی سوودمەند دەبن کراوە.

لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بە ئاڤای گوت، "تاوەکو ئێستا 456 هەزار کەس ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانیان هەیە، 12 هەزار فۆڕمی دیکە لە ئەنجوومەنی وەزیرانن، بەشێوەیەکی گشتیی 468 هەزار کەس دەکات."

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی مەولوود، "نزیکەی 12 هەزار فۆرمی دیکە لە پرۆسەی وردبینیدان و لەماوەی داهاتوو ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، بۆ ڕەزامەندی."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ