عێراق و ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نوێ واژۆ دەکەن
- هەواڵ
- 10 ئەیلوول

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی حوسێن زولفەقاری، جێگری سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
عێراق و ئێران هاوکارییەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی قاچاخچیەتی، بۆ ئەو مەبەستەش یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نوێ واژۆ دەکەن.
وێنە گەورەکە: لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، عێراق پلەی سێیەمی وەرگرتووە لەڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، لەم نێوەندەشدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەری کوردستان پشکی شێری بەرکەوتووە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: حوسێن زولفەقاری، جێگری سەرۆککۆماری ئێران و ئەمینداری گشتیی دەستەی ماددە هۆشبەرەکانی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی ئەیلوول لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، سبەی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان واژۆ دەکرێت، جەختیشی لەسەر قووڵایی هاوکاری نێوان عێراق و ئێران لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و چارەسەرکردنی ئالودەبووان کردەوە.
لەهەمان کاتدا: زولفەقاری، ڕایگەیاند، "جەخت دەکەینەوە کە هاوکاریمان لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە و کارمان لەسەر چڕکردنەوەی هاوکاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و چارەسەرکردنی ئالودەبووان کردووە."
لەلایەکی دیکەوە: بە گوتەی زولفەقاری، "هەردوو وڵات ئەزموونی پێشکەوتوویان لە بوارە جیاوازەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان هەیە و هاوکارن لە ڕاهێنانی کادیرانی پسپۆڕ لەم بوارەدا، وتیشی ئومێد دەکەین هاوکاری زیاتر لەسەر هەموو ئاستەکاندا هەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






