
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر
ئاڤا نیوز
سەرچاوەکانی ناو بزووتنەوەی حەماس بۆ ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت زانیاریی نوێیان ئاشکرا کردووە، دوو سەرکردەی مەکتەبی سیاسی بریندار بوون، کە یەکێکیان باری تەندروستیی ناجێگیرە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 9-9-2025، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگای شاندی دانووستانکاری بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بە ئامانجی کوشتنی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس بوو، بەڵام لە دوای هێرشەکە ئاشکرا کرا کە سەرکردەکانیان ڕزگاریان بووە بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بڵاوبکرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت لە زاری چەند سەرچاوەیەکی حەماس بڵاویکردەوە، ''سەرکردەکانی حەماس لە هێرشەکەی ئیسرائیل لە مردن ڕزگاریان بوو، بەڵام دوو سەرکردەیان برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە و ئاماژەی بەوەشدا بریندارەکان لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە ژێر ئاسایشێکی تووند چارەسەر وەردەگرن ''، بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا بکات.
قووڵتر: باس لەوە دەکرێت، لە هەموو کۆبوونەوەیەکدا هیچ کامێک لە سەرکردەکانی حەماس مۆبایلیان نابێت پێ بێت و لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان یان لەلای بەڕێوەبەرەکانیان و کەسانی تر بەجێدەهێڵن، هەر ئەمەش وای کردووە کە ئەوانەی کوژراون ئەو کەسانەن کە یاوەری سەرکردەکانیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئاشکرای کرد شەش کەس کوژراون کە کوڕی خەلیل حەییە، سەرۆکی وەفدی دانووستانکاری حەماس، لەگەڵ بەڕێوەبەری نووسینگەکەی تێدابوون، هاوکات ناسمانەی کەسێک بەناوی جیهاد ڕیح حەسەن لەبەد پشتڕاست کرایەوە کە کوژراوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






