سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاندی دەوڵەتی ئیمارات جەخت لەسەر گرنگی پەیوەندی هەردوولا دەکەنەوە
- کوردستان
- 11 ئەیلوول

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سهعيد موبارەك ئهلهاجەرى، وهزيرى دهوڵهتی ئیمارات
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی له سهعيد موبارەك ئهلهاجەرى، وهزيرى دهوڵهت و نێردهى تايبهتى ئيمارات بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ ههرێمى كوردستان و شاندێكى ياوهرى كرد، پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات دووپات کرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەمیانی کۆبوونەوەی هەردوولا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و سوپاسی شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیماراتی کرد بۆ پشتیوانیی و هاریکاریکردنی هەرێمی کوردستان و دهستنيشانكردنى نێردهيهكى تايبهتى ئيماراتى بۆ كاروبارى ئابوورى بۆ ههرێمى كوردستان، کە نیشانەی گرنگیی و بەهێزیی پەیوەندیی دوولایەنەیە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها سڵاو و ڕێزی خۆی بۆ شێخ محەمەد بن ڕاشد جێگری سەرۆکی ئیمارات بە شاندەکە گەیاند.
لەلایەکی دیکەوە: سەعید ئەلهاجەری خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی گرنگ و تایبەتیی لای سەرکردایەتیی ئیمارات هەیە و جەختیشی کردەوە کە دەرفەتی زۆر بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا هەیە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






