قەتەر بۆ ترەمپ: لە بری واشنتن هاوپەیمانی دیکە دەدۆزینەوە

شەیری بکە لە:
قەتەر بۆ ترەمپ: لە بری واشنتن هاوپەیمانی دیکە دەدۆزینەوە

تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە ڕێگەی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیامێک ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ دەکات و ڕایدەگەیەنێت وڵاتەکەی پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن دەکات.


چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی لەناکاوی کردە سەر سەرکردەکانی حەماس و شاندی دانوسانکار لە دەوحە، لە نێو شەقامی قەتەری و لە سۆشیال میدیای ئەو وڵاتە باسی خیانەتی ئەمریکا وەک هاوپەیمانێکی قەتەر باسی دیاری ڕۆژە و بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەڕەشەی پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکان دەکەن لەگەڵ واشنتن.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەمریکا و قەتەر، محەممەد بن عەبدولڕەحمان، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە ڕێگەی ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیامێکی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کردووە و ڕایگەیاندووە، قەتەر پێداچوونەوەیەکی قووڵ بە پەیوەندییە ئەمنیەکانی لەگەڵ واشنتن دەکات، لەم قۆناغە بەدواوە دەوحە بە دوای هاوپەیمانی دیکەدا دەگەڕێت بۆ پشتیوانی و هاوبەشی لە ئاسایش و ئارامی وڵات.

زانیاریی زیاتر: لە دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە داوای لێبوردن لە قەتەر بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتەنیاهۆ داوای لێبوردنی نەکردووە و هەڕەشەی هێرش بۆ سەر هەر وڵاتێک دەکات سەرکردەکانی حەماس داڵدە بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ