کۆمپانیایەکی دیاری جیهانی دێتە کوردستان و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان هەناردەی دەرەوە دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

هەردوو ئاڵای کوردستان و ئیمارات
ئاڤا نیوز
کۆمپانیایەکی دیاری ئیماراتی دێتە هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی کێڵگەی تایبەتی کشتوکاڵییەوە میوە و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دیکەی کوردستان هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا و جیهان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ڕۆژە شاندێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیماراتە، لەو ماوەیەدا لەگەڵ زیاتر لە 30 کۆمپانیای وڵاتەکە لە سێکتەری جیاواز گفتوگۆیان کردووە، یادداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیا دیارەکانی ئەو وڵاتە واژۆ دەکەن، تاوەکو پڕۆژەکانیان بهێننە هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤای ڕاگەیاند: بڕیارە یەکێک لە دیارترین کۆمپانیاکانی ئیمارات و جیهان کە لە بواری کشتوکاڵی کار دەکات، بێتە هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی کێڵگەی تایبەت بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بە گشتی و میوە بە تایبەتی، بەرهەمەکانی کوردستان ڕەوانەی وڵاتان بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوی کۆمپانیا ئیماراتییەکە "یونی فرۆتی"ـە، لە ماوەی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان کار لەسەر دەستنیشانکردنی زەوییەکی تایبەت بە پڕۆژەکەیان دەکەن، کێلگەکەیان بوونیاد دەنێن و بە گوژمەی دەیان ملیۆن دۆلار جێبەجێی دەکەن.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیاکە پاکێچی تایبەت بە هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکات، لەسەر هەر بەرهەمێک لۆگۆ و دیزاینی تایبەت دروست دەکات.
ئەمەش بزانە: یونی فرۆتی کۆمپانیایەکی دیاری کەرتی کشتوکاڵییە لە جیهان، چەندین کێڵگەی کشتوکاڵی لە وڵاتانی ئەمریکای لاتینی هەیە و بەرهەمەکانیان ڕەوانەی وڵاتانی دیکە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کاڤین گرووپ پڕۆژەیەکی نوێ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ترێ و میوەکانی دیکەی دهۆک ڕادەگەیەنێت
24 خولەک لەمەوپێش
ئاسمانی مەککە دیاردەیەکی فەلەکی شکۆدار بەخۆیەوە دەبینێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج کۆمپانیا بەهۆی کەموکوڕی تەکنیکییەوە زیاتر لە 40 هەزار ئۆتۆمبێلیان دەگەڕێننەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی عێراق دەکرێن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین خولی ڕاهێنانی مامۆستای زمانی کوردی لە سەقز کرایەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی دەبێتە سەرۆكی یانەی سلێمانی