کاڤین گرووپ پڕۆژەیەکی نوێ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ترێ و میوەکانی دیکەی دهۆک ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 11 ئەیلوول

دیمەنی پێگەیشتنی ترێی دهۆک. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ پشتیوانیکردنی جووتیارانی پارێزگای دهۆک و چارەسەرکردنی کێشەی ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەکانیان، کۆمپانیای کاڤین گرووپی بازرگانی و کشتوکاڵی ڕایگەیاند کە ئامادەیە تەواوی بەرهەمی ترێ، سێو و هەناری جووتیاران بکڕێتەوە و پارەکەشیان دەستبەجێ پێبدات.
وێنە گەورەکە: ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خودی مەسرور بارزانی، بایەخێکی زۆر بە پشتیوانیکردنی جووتیاران و کەرتی کشتوکاڵ دەدات. ئامانج لەم هەوڵانە، دۆزینەوەی بازاڕی ناوخۆیی و دەرەکییە بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، هاندانی کەرتی تایبەت بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز و گەشەپێدانی ئابووری کوردستان.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد حازم، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی کۆمپانیای کاڤین، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "با جووتیاران هیچ خەمێکیان نەبێت لەمەودوا بەرهەمەکانیان نافەوتێت. کۆمپانیای کاڤین گرووپ هەموو بەرهەمەکانیان لێ وەردەگرێتەوە و دەستبەجێ پارەکەیان پێدەدات. جووتیاری وامان هەبووە تەنیا یەک کیلۆ ترێمان لێ کڕیوە، چونکە بەپێی کوالیتی و جۆری ترێکە وەریدەگرین و پارەکەی پێدەدەین."
"دوای وەرگرتنی بەرهەمەکان، ئێمە لە ساردکەرەوەدا هەڵیان دەگرین، ڕێکیان دەخەین و پاشان ڕەوانەی شارەکانی دیکەی عێراقیان دەکەین بۆ فرۆشتن."
زانیاریی بەدەستهاتوو: حوسێن عەبدوڵڵا، یەکێک لەو جووتیارانەی خاوەنی باخی ترێیە لە دهۆک، سوپاسی حکومەت و کەرتی تایبەتی کرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە. بە ئاڤای وت: "پێشتر هەمیشە خەمی ئەوەمان بوو کە بەرهەمەکانمان ساغ نەبنەوە و تێکبچن، بەڵام ئێستا سوپاس بۆ خوا ئەو کێشەیەمان نەماوە و دڵنیاین کە بەرهەمەکانمان بازاڕیان دەبێت."
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەی کۆمپانیای کاڤین گرووپ تەنیا ترێ ناگرێتەوە، بەڵکو بەرهەمەکانی سێو و هەناری جووتیارانیش دەکڕێتەوە، ئەمەش پشتیوانییەکی گەورەیە بۆ سێکتەری کشتوکاڵ لە پارێزگای دهۆک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





