
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و جۆشوا هاریس، کارگێڕی نوێی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئامادەیی عێراقی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان دەڕبڕی، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردن جێبەجێکردنی خواستی گەلە و سەقامگیری سیاسی لێدەکەوێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-09-11 نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە بەغدا پێشوازی لە جۆشوا هاریس، کارگێڕی نوێی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی مالیکی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان هەردوو وڵات و چڕکردنەوەی هەوڵە دیبلۆماسییەکان بۆ سەقامگیری ئاسایشی ناوچەکە کرا.
زانیاریی زیاتر: مالیکی جەختی لە ئامادەیی عێراق بۆ دامەزراندنی پەیوەندی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان، لەنێویاندا ئەمریکا، لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی دوولایەنە و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردەوە.
مالیکی ئاماژەی بە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردو وتی " هەڵبژاردن پڕۆسەی سیاسی دەخاتە سەر ڕێڕەوی ڕاست و خواستەکانی گەلی عێراق جێبەجێ دەکات".
لەلایەکی دیکەوە: جۆشوا هاریس، کارگێڕی نوێی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئومێدی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان بەغدا و واشنتنی بۆ سەقامگیری ئاسایشی عێراق و ناوچەکە خواست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





