
دیمەنی دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، دەوحە بە شێوەیەکی تووند وەڵام دەداتەوە و لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی کەنداو کە پشتیوانی تەواوی خۆیان دەربڕیوە، خەریکی تاوتوێکردنی بژاردەکانی وەڵامدانەوەیە. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، ئەم هێرشانە کاردانەوەی تووندی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە، بەتایبەتی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگای شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بە ئامانجی کوشتنی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس، ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێ کەوتەوە و قەتەریش هەڕەشە دەکات.
قەتەر چەندین بژاردەی کاریگەری لەبەردەمیدایە بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل. هەرچەندە بژاردەی سەربازی لە گۆڕێدا نییە بەهۆی جیاوازی زۆری هێزی سەربازی نێوان هەردوو وڵات، بەڵام قەتەر دەتوانێت لە ڕێگەی بژاردە ئابووری، بازرگانی و دیپلۆماسییەکانەوە فشارێکی زۆر بخاتە سەر ئیسرائیل.
هەنگاوی داهاتوو: بۆ تاوتوێکردنی ئەم سیناریۆیانە، ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو لووتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە قەتەر بەڕێوەدەچێت. ئامانج لەم کۆبوونەوەیە، دەرکردنی بڕیارێکی هاوبەشە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل. سەرکردەکانی کەنداو پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ قەتەر دەربڕیوە و جەختیان لەسەر یەکڕیزی وەڵامدانەوە کردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هێرشەکانی ئیسرائیل تووڕەیی تووندی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە. ژمارەیەک لە ڕاوێژکارە باڵاکانی ئەمریکا بە ترەمپیان ڕاگەیاندووە کە ئەم هێرشانە بێڕێزییە بە قەتەر و هاوکات بێڕێزیشە بە ئەمریکا، بەتایبەتی کە ئەمریکا بنکەی سەربازی گەورەی لە قەتەر هەیە و هاوپەیمانی ئەو وڵاتەیە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدا ئەنجامدران کە شاندی حەماس خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیازەکەی ترەمپ بوون بۆ ئاگربەست، و بە ئەگەری زۆرەوە بڕیار بوو پێشنیازەکە قبوڵ بکەن و بارمتەکان ئازاد بکەن. بەرپرسانی هەواڵگری و سەربازی ئەمریکا بە ترەمپیان وتووە کاتێک فڕۆکەکانی ئیسرائیلیان بینیووە، پەیوەندییان پێوە کردوون، بەڵام ئیسرائیلییەکان وتوویانە کە مووشەکەکان تەقێندراون و هەموو شتێک لە دەست دەرچووە، کە ئەمەش ترەمپی تووشی نائومێدی کردووە.
قەتەر نیگەرانییەکی زۆری لە بێدەنگی و بێهەڵوێستی ئەمریکا هەیە. بەرپرسانی قەتەر دەڵێن، سەرەڕای بوونی گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکا لەسەر خاکی قەتەر و ڕۆڵی ناوبژیوانی قەتەر لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا بۆ ماوەی دوو ساڵ، قەتەر ئێستا لەلایەن ئێران و ئیسرائیلەوە مووشەکباران دەکرێت و ئەمریکاش بێدەنگە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی قەتەر بە CNNـی ڕاگەیاندووە: "ئەوەی ئیسرائیل کردی، بەلای ئێمەوە خیانەتی ئەمریکایە لە قەتەر." بەم هۆیەشەوە، قەتەر خەریکی پێداچوونەوەیە بە هاوپەیمانی و هاوبەشییە ئەمنی و ستراتیژییەکانی لەگەڵ ئەمریکا و هەڵسەنگاندن دەکات بۆ ئەوەی چۆن پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە دابڕێژێتەوە بۆ دابینکردنی پشتیوانی ئەمنی.
سەرۆکوەزیرانی قەتەر ئاشکرای کردووە کە وڵاتەکەی کار دەکات لەسەر ئەوەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ببرێتە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی بەهۆی هێرشکردنە سەر قەتەر و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتانی کەنداو و هەموو ناوچەکە لە ژێر هەڕەشەی ئیسرائیلدان و ئیسرائیل مەترسییەکی گەورەیە بۆ هەمووان، بۆیە پێویستە بە کۆمەڵ وەڵامێکی گونجاویان بۆی هەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





