رێکخراوێکی ئەمریکی: سوودانی دەتوانێت هەژموونی ئێران لە عێراق کەم بکاتەوە
- عێراق
- 12 ئەیلوول

وێنەی محەممەد شیاع سوودانی لەگەڵ ئاڵای ئەمریکا و عێراق
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوێکی ئەمریکی باس لەوە دەکات بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەلێکی بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران لە عێراق لەبەردەستدایە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی ئەمریکا لە مانگی ئازاری ڕابردوودا، سزای بەسەر ژمارەیەک کەسایەتی عێراقیدا سەپاند، بەتۆمەتی قاچاخچێتی نەوتی ئێران لەڕێگەی بەکارهێنانی بەڵگەنامەی فەرمی عێراقییەوە، ئەمەش ئەمریکای نیگەرانکرد و بەرپرسانی عێراقی بە هاوکاریکردن لە دەرکردنی ئەو بەڵگەنامە فەرمییانە تۆمەتبارکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی پاراستنی دیموکراسی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، دوای ئاشکرابوونی قاچاخچێتی نەوتی ئێران بە تێکەڵکردنی لەگەڵ نەوتی عێراق، ئێستا سوودانی پابەندە بە لێکۆڵینەوەیەکی جددی بێلایەنانە و راگەیاندنی ئەنجامەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ رێگریکردن لەو قاچاخچێتییە، چونکە پێشتر لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنرا بەڵام ئەنجامی ڕاستەقینەیان ڕانەگەیاندووە، ڕێکخراوەکە ئەو لیژنانەشی بە بێدەسەڵات وەسف کردووە.
زانیاریی زیاتر: رێکخراوەکە داوای لە حکومەتی ئەمریکا کردووە بە فەرمی سوودانی ئاگادارکاتەوە، کە هەلێکی بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییە نایاساییەکانی ئێران لە عێراق و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتۆن لەبەردەستدایە، لەبەرامبەردا پێویستە حکومەتی سوودانی ئەم هەلە بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران و باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بقۆزێتەوە و بە پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی بێ دەسەڵات مێژوو دووبارە نەکاتەوە.
ئەمەش بزانە: ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئێران توانیویەتی رێگەیەک بۆ قاچاخچێتی نەوت لە رێگەی عێراقەوە بدۆزێتەوە بە بە پشت بەستن بە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە خۆی، هاوکات بەرپرسانی حکومەتی عێراقیش، ساڵانە نزیکەی سێ ملیار دۆلار داهاتیان دەست بکەوێت، ئەمەش وای کردووە کاری لیژنەکانی سوودانی هەستیار بێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





