
گرژبوونی قۆڵۆن
ئاڤا نیوز
گرژبوونی قۆڵۆن هەرچەندە نەخۆشی نییە، بەڵکو حاڵەتێکی فزیکییە لە نێوان تەندروستی و نەخۆشییدایە، کەسی تووشبوو هەست بە ناڕەحتی، سکچوون یان قەبزی، و زیادبوونی هەوای گەدە دەکات، ئێستا بەشێک لە هاوڵاتییانی ئەمریکا تووشی ئەم گرفتە بوون.
زانیاریی زیاتر: بەشێک لەو نیشانانەی کە لە کەسی تووشبوودا هەیە؛ ژانە سک، زیادبوونی هەوای گەدە و هەستکردنە بە زیادبوونی قەبارەی گەدە، زۆرکاتیش کەسەکە تووشی سکچوون یان قەبزی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پزیشکانی پسپۆڕ ڕێنمای خەڵکی دەکەن گەر هاتوو کەسێک هەستی بە لاوازی و بێهێزی کرد یاخود خوێن لەگەڵ پاشەڕۆیدا هەبوو و لە شەوان تووشی سکئێشەی بەردەوام بوو، ئەوا پێویستە کەسەکە بەزووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی باسی لەوەکردووە، 20% خەڵکی ئەمریکا تووشی ئەم گرفتە دەبن، هۆکارەکەشی گەڕاندووەتەوە بۆ زیادبوونی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، زیادبوونی فشاری دەروونی، هاوکات باس لەوەشکراوە خانمان دووجار زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بەم دۆخە هەیە.
چارەسەرەکان: توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە کە دەکرێت بە کەمکردنەوەی خواردنەوە گازییەکان و نەخواردنی پاقلەمەنییەکان و زیادکردنی خۆراکە ڕیشاڵییەکان تا ڕادەیەکی زۆر باش ئەم گرفتە کۆنترۆڵ بکرێت. هاوکات کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و وەرزشکردنیش یەکێکی دیکەیە لە ڕێگە کاریگەرەکان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن





