بە بڕیاری مەسرور بارزانی زەوی بە مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردیی کەرکووک دەدرێت
- هەواڵ
- 12 ئەیلوول

دیمەنی شاری کەرکووک لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زەوی بە مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردیی کەرکووک، لە سنووری شاری هەولێر دەدرێت و بەڕێوەبەری خوێندنی کوردیش دەڵێ، بەم نزیکانە دەست پێ دەکات.
وێنە گەورەکە: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و بەپێی کارتی زانیاریی فەرمانبەرەکان زەوییەکان لە سنووری شارەوانییەکان دابەش دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند لە ماوەی ڕابردوودا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بریاریدا کە ئێمە لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جیا نەکاتەوە و مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک هاوشێوەی هەر فەرمانبەرێکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان زەوییان پێ بدرێت، ئێستا ئامادەکارییەکان بۆ ئەو مەبەستە لە قۆناغی کۆتاییدایە.
-پرۆسەکە 5841 مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەگرێتەوە، ئەو کەسانە دانیشتووی کەرکووکن و زەوییان لە شارەوانییەکانی هەولێر پێدەدرێت، پرۆسەکە لە کۆتاییدایە و بەم نزیکانە دابەشکردنەکە دەستپێدەکات
-ئەو زەوییانەی کە بە مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی دەدرێن لە باشترین شوێنەکانی هەولێرن و دابەش بوونە بەسەر چەند شوێنێک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






