د. سامان بەرزنجی: بەڵێنمان وەرگرتووە پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی دابین بكرێت

شەیری بکە لە:
د. سامان بەرزنجی: بەڵێنمان وەرگرتووە پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی دابین بكرێت

دیمەنی دەرمانخانەیەکی نەخۆشخانەیەکی سلێمانی. وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی و ئابووری بەڵێنی داوە، پارەی كاش بۆ كڕینی دەرمانی پێویست دابین بكات.

وێنە گەورەكە: سەرەڕای تەرخانكردنی بڕی 27 ملیار دینار بۆ كڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشكیی یەك ساڵی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانی پارێزگای سلێمانی، كەچی بەشێكی زۆر لە نەخۆشخانەكان كێشەی كەمی دەرمان و نەبوونی چەند چارەسەرییەكی پێویستیان بۆ دروستبووە و، بەهۆیەوە گرفت بۆ ڕاییكردنی ئەركەكان دروستبووە.

لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەكرد، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووری قسەم كردووە و بەڵێنی داوە، خەرجی پێویست بۆ كڕینی دەرمان دابین بكرێت.

وەزیری تەندروستی وتیشی، داوامان كردووە، خەرجی كڕینی پێداویستییەكانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان، لە ڕێكارە كارگێڕییە ئاساییەكانی جووڵەی كاش، هەڵاوێر (استثناء) بكرێت، لەپێناو ئەوەی گرفت بۆ كەمبوونەوە یاخود نەمانی دەرمان و پێداویستییەكانی نەخۆشخانە دروست نەبێت.

زانیاریی زیاتر: وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لە كێشەی كەمبوونەوە و نەمانی دەرمان پەیوەندیی بەوەوە هەیە كە كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی دەرمان (ئەوانەی گرێبەستیان هەیە) وەك پێویست پابەندی هێنانی دەرمان نابن و، پێویستە پابەند بكرێن بە دابینكردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەكان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ