
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەرامبەر بە بەزاندنی ئاسمانی پۆڵەندا لە لایەن درۆنەکانی ڕووسیا، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری بە ڤلادیمێر پووتین دەدات و ڕایدەگەیەنێت خەریکە ئارامی بەرامبەری لەدەست دەدات، وا بڕوات سزای زۆر تووند دەسەپێنێت.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئالاسکا و بە ئەرێنی ناوبردنی کۆبوونەوەکە لە لایەن هەردوو سەرۆکەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک بە ئاراستەی کۆتایهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا بەدی ناکرێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی واشنتن و مۆسکۆ دا و ڕایگەیاند: زۆر نیگەرانم لە هەڵسوکەوتی ڤلادیمێر پووتین و وا هەست دەکەم ئارامیم لەدەست دەدەم، گەڕێکی نوێی سزا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت بۆ سەر نەوت و بانکەکانی ڕووسیا لەگەڵ زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر بەرهەمەکانیان.
زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە بەزاندنی ئاسمانی پۆڵەندا لە لایەن درۆنەکانی ڕووسیاوە و ڕایگەیاند: پێشێلکردنی سەروەری پۆڵەندا بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت و هەموو هەوڵێک دەدەم کێشەی پووتین و زیلێنسکی چارەسەر کەم، هەرچەندە ڕقێکی گەورە لە نێوانیاندا هەیە و ئاژاوە و جەنگێکی گەورەیە کە ئەنجامی کارەکانی جۆ بایدنە بۆ منی جێهێشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین





