نەتەوەیەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 12 ئەیلوول

کۆبوونەوەی نەتەوەیەکرتووەکان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینی خستە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی لە بڕیارەکە کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی نەتەوەیەکرتووەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد، کە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر بڕیاری دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.
بڵاوکراوەی فەرمی: بە پێی بڵاوکراوەی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی لە بڕیاری چارەسەری دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کراوە، بڕیارەکەش لە لایەن 142 دەوڵەتەوە پشتیوانی لێکراوە، 10 دەوڵەتیش دژی بوون، 12 دەوڵەتیش مافی بێدەنگی و دەنگ نەدانیان بە کارهێناوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەهەمان شێوە سیاسەتی وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری و برسیکردن و گەمارۆدانی غەززەی لە لایەن ئیسرائیلەوە ئیدانە کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕاگەیێنراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجامی کۆنگرەی نێودەوڵەتی بوو لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان کە هەریەک لە فەرەنسا و سعوودیە ڕێکخەری کۆنگرەکە بوون بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین و و پشتیوانیکردن لە چارەسەری دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ، کە لە چوارچێوەی بڕیارەکە دەبێت حەماس دەستبەرداری چەک بێت و بە نێوەندگیری و پشتیوانی نێودەوڵەتی چەک ڕادەستی دەوڵەتی فەڵەستین بکات و ڕۆڵی خۆی کۆتایی پێبێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





