عێراق ڕەزامەندی لەسەر کردنەوەی دەروازەیەکی نوێی سنووری لەگەڵ ئێران دەدات
- هەواڵ
- 13 ئەیلوول

وێنەی یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران
ئاڤا نیوز
عێراق بە فەرمی ڕەزامەندی دا لەسەر کردنەوەی دەروازەی سنووری "جەیلات" لە شارۆچکەی دەهلەران سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران.
بۆچی گرنگە: بە کردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییە، ژمارەی دەروازە سنوورییە چالاکەکانی نێوان هەردوو وڵات دەگاتە حەوت دەروازە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ خێراکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانە و پەرەپێدانی گواستنەوەی هەرێمی و ئاسانکردنی گەشتی هاووڵاتیانی هەردوو وڵات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "فارس"، پاش چەندین ساڵ گفتوگۆ و داواکاری جەماوەری، دەروازەی سنووری جەیلات کە دەروازەیەکی نێودەوڵەتییە، نزیکە لە کردنەوەی. بە ڕەزامەندی نووسراوی پارێزگاری میسان و بە پشتیوانی باڵیۆزانی هەردوو وڵات، ئەم دەروازە ستراتیژییە بەم زووانە بە فەرمی دەست بە کارەکانی دەکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پەرلەمانتارێکی ئیلام ڕایگەیاندووە، ژێرخانی پێویست لە لایەنی ئێرانەوە تەواو کراوە، لەوانە ڕێگای گەیشتن و دامەزراوە گومرگییەکان و خاڵەکانی پاسەوانی سنوور. هاوکات، لایەنی عێراقی پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی ئەم پرسە بخاتە ناو کارنامەی حکومەتی بەغداوە بۆ ئامادەکاری جێبەجێکردنی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەش دەروازە سنووریی فەرمی لەنێوان عێراق و ئێران هەن، بەشێک لەو دەروازانە دەکەونە هەرێمی کوردستان، بە گشتی دەرەوازە فەرمییەکان بریتین لە: لە شەلەمچە، جەزابە، مێهران، خوسرەوی، پەروێزخان، باشماخ و تەمەرچین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






