
پێشبڕکێی گۆرانی یۆرۆڤیژن
ئاڤا نیوز
هەریەک لە ئیرلەندا و هۆڵەندا ڕایانگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل لە پێشبڕکێی گۆرانی یۆرۆڤیژن 2026 بەشداری بکات، ئەوان دەکشێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیای فەرمیی ئەو وڵاتانە ڕایانگەیاندووە بەشداریی ئیسرائیل لەم پێشبڕکێیەدا، لە کاتێکدا کە غەززە زیانێکی زۆری مرۆیی بەخۆیەوە دەبینێت، جێگەی قبوڵکردن نییە.
زانیاریی زیاتر: ڕاگەیەندراوەکە نیگەرانی قووڵی دەربڕیوە سەبارەت بە پێشێلکارییە جددیەکانی ئازادی میدیا، لەوانەش ڕێگریکردن لە ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆی نێودەوڵەتی و کوشتنی بە ئەنقەستی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان لەلایەن ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە.
ئەمەش بزانە: پێشتر ئیسپانیاش هەڵوێستێکی هاوشێوەی ئەمەی ئیرلەندا و هۆڵەندا ڕاگەیاندبوو و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەیەک دەوڵەتی دیکە هەمان هەڵوێست بنوێنن. ئیسپانیا ڕایگەیاندبووە "ڕەخنەگرتن لەوەی لە غەززە ڕوو دەدات دژایەتیکردنی جولەکە نییە، بەڵکو سەرکۆنەکردنی جینۆسایدە. ئیسرائیل دەوڵەتێکی جینۆسایدکەرە."
باکگراوند: یۆرۆڤیژن پێشبڕکێیەکی تایبەت بە گۆرانی و میوزیکە کە ساڵانە لە نێوان وڵاتانی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت. هەرچەندە ئیسرائیل لە ئەوروپا نییە، بەڵام وەک ئەندام بەشداریی تێدا دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
- کولتوور
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە




