ئاڤا نیوز
دەست بە ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، وەزیری شارەوانیش دەڵێت سەرجەم فەرمانبەرانی هەمیشەیی مەدەنی و سەربازی سوودمەندنەبوو دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای 18 ساڵ ڕاگرتنی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەفتەی ڕابردوو بڕیاری دا دەست بە پرۆسە بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژان ئەبوبەکر، پێشکەشکاری بەناوبانگی ئاڤا میدیا کە ئەمشەو بڵاودەکرێتەوە، ڕایگەیاند دەستیان بە ئامادەکاری کردووە و ئەم سێشەممەیە یەکەم کۆبوونەوە دەکرێت، پرۆسەکەش شەش بۆ هەشت مانگ دەخایەنێت.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی دوایین ئامار لە هەرێمی کوردستان 697 هەزار و 190 فەرمانبەری هەمیشەیی و 31 هەزار و 698 فەرمانبەری گرێبەست هەیە.
بۆچی گرنگە: بڕیارەکە نزیکەی 30%ی فەرمانبەران (نزیکەی 200 هەزار کەس) دەگرێتەوە و لە سنووری جوگرافی کارکردنیان زەوییان پێدەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەرجی سەرەکی ئەوەیە پێشتر فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون سوودمەند نەبووبێت، لە ئایندەیەکی نزیکیش مەرجەکانی دیکە دیاری دەکرێن. بۆ فەرمانبەرانی گرێبەستیش دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





