
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر
ئاڤا نیوز
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتر و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر ڕایگەیاند، بایکۆتی هەڵبژاردنیان نەکردووە، بەڵکو تەنیا کاندیدیان نییە بۆ هەڵبژاردنەکە هاوکات ئاشکرای کرد کە پشتیوانی لە محەممەد شیاع سوودانی دەکەن بۆ ئەوەی بۆ خولێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکوەزیران.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە سەرەتای مانگی 11ـی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا بۆ هەڵبژاردنەکە خۆی کاندید کردووە و هاوپەیمانی نەسریش کە عەبادی سەرۆکایەتی دەکات، پاڵپشتی بۆ سوودانی دەربڕیوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر ڕایگەیاند: هاوپەیمانیی نەسر بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی نەکردووە، تەنیا کاندیدی بەناوی هاوپەیمانیەتییەکە نییە، بەڵام هەندێک لە ئەندامانمان وەک بەشێک لە هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتیی دەکات بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن، ئێمەش بە دەنگ پشتگیریان دەکەین. هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت، نزیکین لە ئاراستەکانی سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و پشتیوانیی دەکەین جارێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکوەزیران.
عەبادی لەبارەی سەرۆکوەزیرانەوە وتی: سوودانی یەکەم سەرۆکوەزیرانە لە ناوخۆی عێراقەوە، نەک لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتبێتەوە، وردە وردە بۆ ئەم پۆستە بەرزبووەوە، لە قایمەقامیەت بۆ پارێزگار، پاشان وەزیر پێش ئەوەی ببێتە ئەندامی پەرلەمان و دواجاریش بوو بە سەرۆکوەزیران".
زانیاریی زیاتر: هاوپەیمانیی نەسر لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ڕایگەیاند کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو ناکات، لەبری ئەوە پشتیوانی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی بە سەرۆکایەوتیی عەممار حەکیم دەکات،هۆکاری بەشدارینەکردنی دەگەڕێتەوە بۆ " بەکارهێنانی سامانی گشتی بۆ بەرژەوەندیی تایبەت، ڕێگرینەکردن لە کڕینی دەنگ و دەستوەردانی دەرەکی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






