
دۆناڵد ترەمپ. سەرۆکی ئەمریکا و مارک ڕووتە، سکرتێری گشتی ناتۆ. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا بۆ وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ داوا دەکات دەستبەجێ کڕینی نەوتی ڕووسی ڕابگرن و سەرسامی خۆی لە بەردەوامی ئەو وڵاتانە لە کڕینی نەوتی ڕووسی دەردەبڕێت.
وێنە گەورەکە: دوای بەزاندنی سنووری ئاسمانی پۆڵەندا لە لایەن هێزی ئاسمانی ڕووسیاوە مەترسییەکانی جەنگی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ناتۆ زیادی کردووە و مارک ڕووتە، سکرتێری گشتی ناتۆ هۆشداریدا لەوەی کە چیتر دووری جوگرافی ناتوانێت هیچ گەرەنتییەکی ئەمنی دابین بکات لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕووسیا. لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ. سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، گەر دەتانەوێت مەترسیەکانی ڕووسیا ڕابگرن، ئەوا بوەستن لە کڕینی نەوتی ڕووسی.
بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ پەیامێکی ئاراستەی ناتۆ کرد و سەرسامی خۆی دەربڕی لە بەردەوامی کڕینی نەوتی ڕووسی لە لایەن دەوڵەتانی ئەندام لە ناتۆ لە کاتێکدا داوای کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا و سنووردارکردنی مەترسیەکانی سوپای ڕووسیا دەکەن و ڕایگەیاندووە: "واشنتن سزای تەواو بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت کاتێک وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ ئامادەبن بۆ گرتنەبەری هەمان ڕێکار دژ بە مۆسکۆ، دەبێت هەموو وڵاتانی ناتۆ دەستبەجێ کڕینی نەوتی ڕووسی ڕابگرن. "
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە پێی سەنتەری لێکۆڵینەوەی وزەی جیهان، تورکیا کە ئەندامێكی ناتۆیە بە سێیەم گەورەترین کڕیاری نەوتی ڕووسی دادەنرێت دوای چین و هیندستان، لەهەمان کاتدا لە 32 دەوڵەتەکەی ئەندامی ناتۆ، هەنگاریا و سلۆڤاکیا بە دوو کڕیاری سەرەکی نەوتی ڕووسی دادەنرێن و بەردەوام میدیا ئەمریکیەکانیش وڵاتانی ناتۆ بە کڕینی نەوتی ڕووسی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ تۆمەتبار دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





