هاکان فیدان: دەرفەتێک دەدەین بە دیمەشق و هەسەدە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 ئەیلوول

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەربارەی دۆخی سووریا و ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و سووریا دەڵێت، ئەگەر هەسەدە بتوانێت لەگەڵ حکومەتی سووریا ڕێکبکەوێت، ئەوا باش دەبێت، چونکە لە 10ـی ئادار ڕێککەوتنێکییان کرد، هەرچەندە بە تەواوی بڕگەکانی ڕازی نەبووین، لە ئێستادا ئێمە دەرفەتێک دەدەین بە دیمەشق و هەسەدە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆیان.
وێنە گەورەکە: هەڵوێستی تورکیا بۆ پێشهاتەکانی سووریا، بە هەردوو ڕەهەندی دیپلۆماسی و ئەمنی، جێی سەرنجە. پەیامەکەی فیدان بەو شێوەیە لێکدەدرێتەوە کە تورکیا لە دۆخی ئامادەباشیدا دەمێنیتەوە و لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکات.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: ئەگەر هەسەدە بتوانێت لەگەڵ حکومەتی سووریا ڕێکبکەوێت، ئەوا باش دەبێت، چونکە لە 10ـی ئادار ڕێککەوتنێکییان کرد و هەرچەندە بە تەواوی بڕگەکانی ڕازی نەبووین.
لەلایەکی دیکەوە: عەبدولسەلام ئەحمەد، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئاڤا میدیایی ڕاگەیاند، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنامەی 10ـی ئاداری 2025 نێوان دیمەشق و هەسەدە، پابەند نەبوونی حکومەتی دیمەشقە بە ڕێککەوتنەکەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنی هەینی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، لە دیدارێکدا لەگەڵ میدیای فەرمیی وڵاتەکەی رایگەیاند: دانوستانەکان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) "هێواش بوونەتەوە و هەر بیرۆکەیەکیش بۆ دابەشکردن "ئەستەمە"، سووریا "قبوڵی ناکات و واز لە یەک بست لە خاکەکەی ناهێنێت".
ئاماژەی بەوەکرد هەسەدە "نوێنەرایەتیی تەواوی پێکهاتەی کورد ناکات" و پێکهاتەی عەرەب لە ناوچەکەدا "زیاتر لە 70% پێکدەهێنێت".هاوکات وتی، دانوستانەکانیان لەگەڵ هەسەدە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامەی نێوانیان بە باشی بەڕێوەدەچوون، بەڵام ئێستا پرۆسەکە خاو بووەتەوە و "تووشی جۆرێک لە پەککەوتن" بووە.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: قسەکانی فیدان ئەوە دەردەخەن کە ئەنقەرە کات دەدات بە لایەنەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لە هەمان کاتدا پارێزگاری لە ئەولەویەتە ستراتیژییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






