ئاڤای خەڵک؛ وەرزشدۆستانی ناحیەی ڕوڤیا نیگەرانن لە تێکدانی یاریگای گوندەکەیان
- کوردستان
- 13 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
لە گوندی جوجەری بچووک سەر بە ناحیەی ڕۆڤیای قەزای بەردەڕەش، کە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە خاوەنی یاریگایەکی تۆپی پێ و بالە بووە، ماوەی مانگێکە هەردوو یاریگاکە تێکدراون و ستوونی گۆڵ و تۆڕی یاریگای بالەکە شکێنراون و فڕێدراون، ئەمەش ناڕەزایەتی و نیگەرانییەکی زۆری لەلایەن 200 گەنجی گوندەکە لێکەوتووەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: گەنجانی گوندەکە، کە خۆیان بە وەرزش دۆست دەزانن، دەڵێن ئەم دوو یاریگایە تاکە هیوا و شوێنی وەرزشکردنیان بووە لە گوندەکەدا. یەکێک لە گەنجەکان لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا وتی: "هەموو ڕۆژێک یاری بالەمان دەکرد و کاتەکانمان بە یاریکردن لەم دوو یاریگایە بەسەر دەبرد، بەڵام یەکێک لە ئەنجوومەنی گوندەکە، چاوپۆشی لە خاوەن خانوویێک کردووە کە خزمی خۆیەتی، تا سیاجی ماڵەکەی فراوان بکات و هەردوو یاریگاکەش تێکبدات."
لێدوانی فەرمی: مەنهەل مۆفەق، بەڕێوەبەری ناحیەی ڕۆڤیا، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا، ڕوونیکردەوە: "ئەو خانووە لە ساڵی 2015 دروست کراوە، ئێستا خاوەن خانووەکە دیواری حەوشەکەی فراوان کردووە تاوەکو هاتووەتە نێو یاریگاکە." ناوبراو دڵنیایی دا کە: "ئێمە خاوەن خانووەکەمان ئاگادار کردووتەوە کە دیواری ماڵەکەی دوور بێت لە یاریگاکان و تێکیان نەدات."
جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە: "بەدواداچوون دەکەین بۆ ئەوەی گەنجانی گوندەکە بێبەش نەبن لەم دوو یاریگایە و ڕێگە نادەین یاریگاکان تێکبدرێن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





