دەوڵەت باخچەلی: ئەگەر بەدەستم بێت بە نیو کاتژمێر تەواوی سۆشیال میدیا دادەخەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 ئەیلوول

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی مەهەپە دەڵێت، پێویستە سۆشیال میدیا بنبڕبکرێت و ئەگەر بەدەست من بێت بە نیو کاتژمێر تەواوی سۆشیال میدیا دادەخەم، هەروەها داوا دەکات ئەحمەد تورک وەک سەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین بگەڕێنرێتەوە سەر کارەکەی، سەبارەت بە سەرۆکایەتی ئەردۆغانیش دەڵێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، تاوەکو ساڵی 2028 سەرۆککۆماری تورکیایە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی نانەوەی ئاژاوە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ، پێشنیاز دەکات کە سۆشیال میدیا بە سەرجەم پلاتفۆڕمەکانی لە تورکیا بنبڕبکرێت.
لێدوانی فەرمی: باخچەلی سەبارەت بە ئەردۆغان گوتی: ئەردۆغان بۆ من لە دۆستێک و هاوڕێیەک زۆر زیاترە، لە داهاتوودا دۆخەکە هەر چۆنێک بێت، من لەگەڵ ئەوەم ئەردۆغان وەک سەرۆککۆمار تا ساڵی 2028 بەردەوام دەبێت، هەروەها پێویستە بۆ هەڵبژاردنەکانی 2028 ـیش وەک کاندید دیاری بکرێت.
لەپاڵ ئەوەشدا: باخچەلی باسی لە پرۆسەی ئاشتی کرد، تیشکی خستە سەر لێدوانەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە 27ـی شوباتدا و گوتی، "پەکەکە هەڵوەشاوەتەوە و چەکەکانی دانراون. بۆیە لە هەر شوێنێک پەکەکە و قەوارە سەر بە یەکەکانی هەبن، دەبێت ملکەچی بڕیارەکەی ئۆجەلان بن".
باخچەلی ئاشتی بە باڵندەیەکی تاکە باڵ دەچوێنێت و دەڵێت "بۆ ئەوەی ئاشتی بەرزبێتەوە، پێویستی بە باڵی دووەم هەیە. ئێستا گەیشتووینەتە ئەو قۆناغەی کە دەبێت مەرجەکانی پێکەوە ژیان جێبەجی بکرێت".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ئەحمەد تورک، سەرۆکی پێشووی شارەوانی مێردین بگەڕێنرێتەوە سەر کارەکەی. گوتیشی، "ئەو کەسێکە کە بەشداریی کردووە لە دامەزراندنی دیالۆگ لەگەڵ پەکەکە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە تورکیا، پێویستە بگەڕێنرێتەوە سەر کارەکەی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






