
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحەی قەتەر
ئاڤا نیوز
لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل، لووتکەی قەتەر بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت.
وێنەگەورەکە: دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئیسرائیل بە فرۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی چەند سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە وڵاتی قەتەر میوانداری وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات و ڕۆژی دووشەممە 15-9-2025، لووتکەیەک بەڕێودەبات.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی لە دەوحە پێش لوتکەکە بەڕێوەدەچێت وتێیدا تاوتوێی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر دەکرێت.
ئەمەش بزانە: هەر لەو چوارچێوەیەدا قەتەر داوای لە کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ کردووە هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرا لەبارەی ئەو هێرشانە دیار بکەن، چونکە ئیسرائیل شوێنە مەدەنییەکان بۆردومان دەکات.
باکگراوند: ڕۆژی 9-9-2025، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگای شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بە ئامانجی کوشتنی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس بوو، بەڵام لە دوای هێرشەکە ئاشکرا کرا کە سەرکردەکانیان ڕزگاریان بووە بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بڵاوبکرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






